لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان ئەمڕۆ کاتژمێر هەشتی ئێوارە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی خولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12 رادەگەیەنن و لینکی وەرگرتنی ئەنجامەکان، کاتژمێر 8:30 کارا دەبێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان، بە ئـامادەبوونی ئـالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزمونەکان، ئەنجامی خولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی (12)ی ئامادەیی (زانستی / وێژەیی/ پیشەیی) رادەگەیەنێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، کاتژمێر هەشت و نیو لینکی وەرگرتنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 کارا دەبێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، کە لینکی سەیرکردنی لاپەڕەی سۆما لە کاتژمێر 10:30 کارا دەبێت.