پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

بە گوژمەی زیاتر لە چوار ملیار دینار 12 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە قەسرۆک جێبەجێ دەکرێن

بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرۆک ڕایگەیاند، بە گوژمەی زیاتر لە چوار ملیار دینار 12 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە ناحیەی قەسرۆک و کۆمەڵگەی چرا جێبەجێ دەکرێن.

مەھران لوقمان، بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرۆک، ڕاگەیاند: ” بە گوژمەی زیاتر لە چوار ملیار دینار 12 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە ناحیەی قەسرۆک و کۆمەڵگەی چرا جێبەجێ دەکرێن کە بریتین لە دروستکردنی ڕێگا و پرۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ و تەندروستی و  کارەبا و یاریگای وەرزشی. هێندێک پرۆژەش کەوتوونەتە خزمەت هاووڵاتییانەوە وەکوو دروستکردنی ڕێگای ناوخۆیی لە قەسرۆک و کۆمەڵگەی چرا. دوو یاریگاش بۆ گەنجان دروست دەکرێن.”

ئاشکرایشی کرد: ”تا ئێستا 12 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە ناحیەی قەسرۆک و کۆمەڵگەی چرا لە قۆناغی جێبەجێکردندان و ژمارەیەک پرۆژەی دیکەش دروست دەکرێن کە ڕەزامەندییان لەسەر دراوە، وەکوو دروستکردنی جووتسایدی قەسرۆک و ڕێگاکانی ناو ناحیەکە.”