به‌بۆنه‌ی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له كیریه‌كۆس میتسۆتاكیس ده‌كات.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی نووسیوویه‌تی: “به‌بۆنه‌ی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان، پیرۆزبایی له كیریه‌كۆس میتسۆتاكیس ده‌كه‌م، به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی به‌هێزكردنی دۆستایه‌تی و په‌یوه‌نییه‌كانتانم، به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی بازرگانی، وەبەرهێنان و هاوبەشیکردنی زانیاری”.
بەگوێرەی ئەنجامه‌كانی هەڵبژاردنی گشتی یۆنان، پارتی دیموکراتییەتی نوێ بە سەرۆکایەتی کیریاکۆس میتسۆتاکیس سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئەو وڵاتە، توانی زیاتر لە 44%ـی دەنگەکان مسۆگەر بکات.
لە بەرامبەردا پارتەکەی ئەلێکسی سیپراسی ئۆپۆزیسیۆن و رکابەریشی کەمتر لە 20%ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا.
کیریاکۆس میتسۆتاکیسی تەمەنی 55 ساڵە و دەرچووی زانکۆی هارڤاردی ئەمەریکییە و کاری راوێژکاری لە کۆمۆپانیای ماکینزی ئەمەریکی ئەنجامداوە، لە ساڵی 2016 سەرۆکایەتی پارتی دیموکراتییەتی نوێی وەرگرت و سەرۆکایەتی بەرەی ئۆپۆزیسیۆنی کرد تا لە هەڵبژاردنەکانی 2019 سەرکەوتنی بەدەستهێنا بە 158 کورسی پەرلەمان لە کۆی 300 کورسی و بوو بە سەرۆکوەزیرانی یۆنان.
لە هەڵبژاردنەکانی 21ـی ئایاری رابردوو، میتسۆتاکیس سەرکەوتنی بەدەستهێنا بەڵام لەبەرئەوەی نەیتوانی زۆرینەی پەرلەمانی بباتەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت بە تەنیا، داوی کرد جارێکی دیکە 9.8 ملیۆن دەنگدەری یۆنانی بچنەوە سەر سندووقەکانی دەنگدان بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن بە ئامانجی بەدەستهێنانی زۆرینە.