سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی به‌ریتانیا لە عێراق دەکات
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى پێشوازیی لە باڵوێزی به‌ریتانیا لە عێراق كرد، ھەماھەنگیی نێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزەکانی عێراقی بۆ پاراستنی سەقامگیری و ڕووبەرووبوونەوەی تیرۆر تاوتوێ كرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28/11/2021، لە سەلاحەددین، سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە مارک بریسۆن ریچاردسۆن، باڵوێزی به‌ریتانیا لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا کە دەیڤد ھونت، کونسوڵی به‌ریتانیا لە ھەولێر ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشھاتەکانی دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ھەوڵەکان بۆ پێک‌ھێنانی حکوومەتی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕ کران.
پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ، هه‌روه‌ها ھەماھەنگی نێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزەکانی عێراقی بۆ پاراستنی سەقامگیری و ڕووبەرووبوونەوەی تیرۆر، چه‌ند تهوهرهێكى دیكه‌ى ئەو دانیشتنە بوون