نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته به‌رلين و سبه‌ى دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ ئۆلاف شۆڵتز ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانيا و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى باڵاى ئه‌ڵمانيا كۆده‌بێته‌وه.
له ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش و دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به گشتى، له‌گه‌ڵ سه‌ركردايه‌تى و به‌رپرسانى ئه‌ڵمانيا تاوتوێ ده‌كات.