پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی دووشه‌م راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 25ی6ی2023،ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت و له‌گه‌ڵ كه‌مێك زیادبوونی خێرای با، پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رزده‌بێته‌وه به به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ شه‌ممه.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه” سبه‌ی دووشه‌م26ی6ی2023″ ئاسمانی پارێزگاكان به‌گشتی ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش یه‌ك پله به‌رزتر ده‌بێت به به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 40 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 38 پلەى سیلیزى
دهۆک: 40 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 43 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 41 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 28 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 40 پلەى سیلیزى
سۆران: 39 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 46 پلەى سیلیزى.
previous post
next post