سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ماسته‌رنامه‌ی قوتابی “عومەر بەكر وسو” بە پلەی زۆرباش پەسەند کرا

سێشەممەی رابردوو، رێکەوتی ٢٠ـی٦ـی٢٠٢٣، له‌ كۆلێژی ئادابی زانکۆی سەلاحەدیندا، ماسته‌رنامه‌ی قوتابی “عومەر بەكر وسو” له‌ به‌شی (کۆمەڵناسی) به‌ ناونیشانی (ڕەنگدانەوەی ڕەوشی کۆمەڵایەتی و کولتووری لە ڕاگەیاندنی کوردیدا) کە تویژینەوەیەکی مەیدانییە لە هەرێمی کوردستان، تاوتوێ و پەسند کرا.

تاوتوێکردنی ماستەرنامەکە زیاتر لە دوو کاتژمێری خایەند و، دوای وەرگرتنی سەرنج و تێبینیەکانی بەڕێزانی لیژنەی گفتوگۆ و، بەرگری و وەڵام و ڕوونکردنەوەکانی نووسەر، نامەی ماستەرەکەی بە پلەی زۆرباش پەسەند کرا.
قوتابی “عومەر بەكر وسو” دەڵێت: “سوپاس بۆ ئامادەبووانی ئەو ڕۆژە گرنگەی ژیانم، هاندان و پاڵپشتی سەرکردە و هاوڕێ و هەڤاڵان و خانەوادەکەم، هەمیشە ئومێدبەخش و هۆکاری سەرکەوتنەکانمانە. سوپاس بۆ سەرپەرشتیاری ماستەرنامەکەم بەڕێز (پ. د. گاهر حسۆ زێباری) و، یەکە یەکەی بەڕێزان لە لیژنەی گفتوگۆ و سەرنج و تێبینیە ئەکادیمیەکانیان. هەروەها سوپاسی بێپایەنم بۆ سەرجەم ئەو هاوڕێ و کەسایەتیە پسپۆڕ و ئەکادیمیانەی کە بە وشەیەکیش بێت هاوکارم بوون بۆ ئەو سەرکەوتنە.”
ئێمەش وەکو ڕۆژنامەی هەولێر وێڕای پێشکەشکردنی چەپکەگوڵی پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ دەخوازین لە کارەکانی دیکە و لەومەلایدا