پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

به‌ گوژمه‌ی317 ملیۆن دینار شەقامێکی 20 مه‌تری له‌ هه‌ولێر قیرتاوكرا

له‌سه‌ر داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر و بە گوژمەى زیاتر لە 317 ملیۆن دینار، له‌ شاری هه‌ولێر دەست بە قیرتاوکردنى شەقامێکی 20 مەترى لە ناوچه‌ی پیشەسازیی باشوور كرا.

گوژمه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ 317 ملیۆن و 470 هەزار دیناره‌ و لەسەر ڕێژه‌ی15٪ی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر به بڕی (8100)م2 قیرتاوكردن، جێبه‌جێ ده‌كرێت.

هاوكات له‌ بواری ئاو و ئاوه‌رۆشدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بڕیاری دا به‌ خه‌رجكردنی گوژمه‌ی زیاتر له‌ 417 ملیۆن دینار بۆ جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌ سنووری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری.