وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رێکخراوی VNGی بەهەمانگی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاری لەسەر پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی ئاستی توانای کارگێڕی و ئیدارەی شارەوانیە خۆجێیەکان کرد. گوتیشی: هەم کارمەندانی حکوومەت سوودیان لە شارەزاییەکانی شارەزاکانی رێکخراوی VNG ی وەرگرت، هەروەها ئەوانیش سوودیان لە ئاستی ئەندازیاران و فەرمانبەرانی حکوومەت وەرگرت.
دوێنێ، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، سەبارەت بە چەند پرسێک قسەی کرد و ڕایگەیاند: ئەو پرۆژەیەی پێی گوترا بەرنامەی “لۆگۆریت” کە رێکخراوی VNGی بەهەمانگی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاری لەسەر پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی، ئاستی توانای کارگێڕی و ئیدارەکردنی شارەوانیە خۆجێیەکان کرد کە ئاوارەیان تێدایە، مەبەست لێی ئەوبوو گونجانێکی کۆمەڵایەتیی باشتری لێ دروست ببێت.
گوتیشی: بریارە چەند پرۆژەیەک لەو شوێنانە بکرێت، هەم کارمەندانی حکوومەت سوودیان لە شارەزاییەکانی شارەزاکانی رێکخراوی VNG ی وەرگرت، هەروەها ئەوانیش سوودیان لە ئاستی ئەندازیاران و فەرمانبەرانی حکوومەت وەرگرت. پرۆژەکە لە پێنج کۆمەڵگا و ناحیەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر جێبەجێ بوو، لە باسرمە و کانی قڕژالە و کەورگۆسک و قوشتەپە و سێبیران، بەرنامەش هەیە لەگەڵ ئەو ڕێکخراوە بەردەوام بین.
دەشڵێت: “حکوومەتی هەرێمی کوردستان بایەخ بەپرسی کێشەی ئاو دەدات، هەموو فەرمانگەکانمان چ لەوەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار چ لەپارێزگای هەولێر و هەرپارێزگایەکی دیکە، کە کێشەی کەم ئاوی هەبێت، بابەتی ئاو ئەجێندای سەرەکی حکوومەتە، هەروەها هەموو ئیمکانیەتەک بۆ ئەو بابەتە دابین دەکرێت، هەروەها سەرۆکی حکوومەت بڕی دووملیار دیناری تەرخان کردووە بۆ ئەو بابەتە، پارێزگاکان و فەرمانگە و سەرچاوەکانی ئاو و ئاوەڕۆ دەسەڵاتیان هەیە بۆ بەکارهێنانی ئەو بڕە پارەیە بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کەم ئاوی”.