پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

بە‌ كورتی بە‌ كوردی

ھۆشیار سیوەیلی

ئێمەش دەستووری فیدراڵیمان پێشێل کردووە
هەموومان دەزانیـــن کە حکومەتی عێراق چەندین مادەی دەســـتووری فیدراڵی پێشێل کردووە و زۆربەی پێشێلکارییەکانیش لەو مادانەدا کراون کە پەیوەندییان بە هەرێمی کوردســـتانەوە هەیە، ئەمەش کێشـــەی گەورەی بۆ هەرێم دروســـت کردووە و دەســـەڵاتەکانی زۆر کەم و ســـنووردار کردووە. کێشەی لەوە گەورەتر لەوەدایە کە ئێمەش مادەیەکی زۆر گرنگی هەمان ئەو دەســـتوورەمان پشتگوێ خســـتووە کە پەیوەندی بە ئێســـتا و ئایندەی هەرێمی کوردســـتان و شێوازی
حوکمڕانی و ماف و ئازادییەکانی هاووڵاتییانەوە هەیە. مادەی 120 لە دەستووری عێراق دەڵێت (هەرێم دەستوورێک بۆخۆی دادەڕێژێت، هەرەمی دەســـەڵاتەکانی هەرێم و میکانیزمی بەکارهێنانی ئەو دەسەڵاتانە دیاری دەکات، بە مەرجێک ناکۆک نەبێت لەگەڵ ئەم دەستوورەدا.)
هەرچەندە پێشـــتر پارتی هەوڵی جدی دا بۆ نووســـینی دەستوور و درافتێکیش ئامادە کرا، بەڵام بە داخەوە ســـازانی لەسەر نەکرا و لە راپرسیی گشتیدا یەکلا نەکرایەوە. ئێســـتا دەکرێـــت هەمان درافت بکرێتە بنەمای گفتوگۆکان لەســـەر دەســـتووری هەرێمی کوردســـتان و دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە ڕەنگە بکەوێتە ناوەڕاستی ســـاڵی دابێ، لە ڕاپرسییەکی گشتیدا دەنگی لەسەر
بدرێت.
ڕەنگە دەســـتوورێک بۆ هەرێمی کوردســـتان هەموو کێشـــەکانی ئێمە چارەسەر نـــەکات، بەڵام بوونی دەســـتوورێکی هاوچەرخ گرنگە بـــۆ حوکمڕانیەکی باش و بەڕێوەبردنی هەرێم و دیاریکردنی ئەرک و مافەکان و چەســـپاندن و بەهێزکردنی دەزگاکان و بنەماکانی مافی مرۆڤ و ئازادییەکان. گەورەترین کێشەی حوکمڕانی لە ماوەی ســـی ســـاڵی ڕابـــوردودا لاوازی دەزگاکان بوە، کە جگـــە لە ئاکام و دەرهاویشـــتە خراپ و کاریگەرییـــە نێگەتیڤەکانی ڕۆڵی تـــاک و کۆمەڵگای لە گەڵاڵەکردن و جێبەجێکردنی بڕیارەکاندا پەراوێز خستووە. هەر ئەمەش هەستی خاوەندارێتـــی و ڕایەڵە و پەیوەندی نێوان حوکمـــڕان و خەڵکی لاواز کردوە و ڕەنگە هەر ئەمانەش هۆکار بن بۆ لاوازی هەســـتی نەتەوەیی و نیشتمانیی تاکی کوردســـتانی کە هەموومان هەســـتی پێ دەکەین. لاوازیی دەزگاکانی دادوەری و بە تایبەتی نەبوونی دادگایەکی دەســـتووری لە هەرێم دەرگای بۆ دەستێوەردانی زیاتـــری بەغدا لە کاروباری هەرێمی کوردســـتان واڵا کردووە و ئەگەر زوو چارە
نەکرێت، دەزگا جۆراوجۆرەکانی ئاستی فیدراڵی جێگای ئەوانەی هەرێم دەگرنەوە