جێگری سه‌رۆكوه‌زیران بۆ كاروباری وزه وه‌زیری نه‌وتی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر پێشخستن و فراوانكردنی هاریكارییه دووقۆڵییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ هیند ده‌كاته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك سه‌رجه‌م بواره‌كانی ئابووری، دارایی، ته‌كنیكی، ته‌ندروستی، كشتوكاڵ و رۆشنبیری و چه‌ندین بوار و كه‌رتی دیكه بگرێته‌وه.
حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران بۆ كاروباری وزه وه‌زیری نه‌وتی عێراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته نیوده‌لهی پایته‌ختی هیند و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ هاردیب بۆرییه، وه‌زیری نه‌وت و گازی سروشتی و دانیشتووان و كاروباری شار یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان واژۆ كرد.
حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هاوتا هیندییه‌كه‌ی رایگه‌یاند، عێراق هیند به هاوبه‌شێكی گرینگی بازرگانی له قه‌ڵه‌م ده‌دات به‌تایبه‌تی كه ئه‌و وڵاته یه‌كێكه له هاورده‌كاران و كڕیارانی نه‌وتی عێراق، روونیشیكرده‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی و هاوبه‌ش و دۆستایه‌تییه‌كی هاریكار له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هیند له ئێستادا یه‌كێكه له هێزه ئابووری و پیشه‌سازییه‌كان كه به‌خێرایی گه‌شه ده‌كات.
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران بۆ كاروباری وزه وه‌زیری نه‌وتی عێراق سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، هه‌ردوو وڵات سوورن له‌سه‌ر كاراكردن و فراوانكردنی هاریكارییه دووقۆڵییه‌كان، به‌تایبه‌تی له‌میانی كاراكردنی یاداشتی لێكتێگه‌یشتن كه بواره جیاجیاكانی بازرگانی، دارایی، وزه، ئابووری، پیشه‌سازی، زانستی، ته‌ندروستی، ته‌كنیكی، كشتوكاڵ، رۆشنبیری، كونسۆڵگهری، ئاڵوگۆڕی ئه‌زموون و شاره‌زایی و چه‌ندین بواری دیكه‌یش ده‌گرێته‌وه. هه‌روه‌ها خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به وه‌به‌رهێنانی هیندی له عێراق له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
له‌لای خۆیه‌وه وه‌زیری نه‌وت و گازی سروشتی و دانیشتووان و كاروباری شاری هیندی رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و عێرغق پێشكه‌وتنێكی گه‌وره به‌خۆوه ده‌بینن، گوتیشی، په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه مێژووییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه و هیند جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، عێراق هاوبه‌شێكی گرینگی بازرگانییه، هه‌روه‌ها ئاره‌زووی وڵاته‌كه‌یشی نیشان دا بۆ وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیا هیندییه‌كان له پڕۆژه گرینگه‌كانی عێراق.