شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

راگەیەندراوی ئاسایشی هەولێر لەسەر کوژرانی ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە 20-6-2023 رایگەیاند: شەوی ڕابردوو تۆمەتبار (هە ، ڕ ، ی) بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەگەڕەكی ئەندازیارانی شاری هەولێر، هێرش دەكاتە سەرماڵی خەزورانی و بەچەكی جۆری كلاشنكۆف دەستڕێژی گوللـه‌ی كردووە و لەئەنجام بۆتە هۆی كوژرانی هاوسەرەكەی بەناوی(ئەڤین) و برینداربوونی خوشكی هاوسەرەكەی بەناوی (پەیمان).
ئاسایشی هەولێر روونیشیكردۆتەوە كە دواتر تۆمەتبار(هە ، ڕ ، ی) خۆی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش كردووە.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە، ئەو تۆمەتبارەی كە چەكەكەی بە تۆمەتبار (هە، ڕ ) داوە بەناوی ( م ،ر ) لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەكانمانەوە دەستگیر كراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران بەردەوامە.