وهزارهتی ئاوهدانكردنهوه رایگهیاند: رۆژی دووشەممە، 19ى حوزەیرانی 2023، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حكوومهتی ههرێمی كوردستان پێشوازیی لە حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە کرد.
له راگهیاندراوێكدا وهزارهتی ئاوهدان كردنهوه و نیشتهجێ كردنی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: له دیدارهكهدا وێڕای گفتوگۆکردن لەبارەی بەرنامە و پرۆژەکانی وەزارەت لە بواری ڕێگاوبان لە سنوورەکە، گفتوگۆ سەبارەت بە پرۆژەی چاککردنی ڕێگای بیارە-بەڵخە لە ناحیەی بیارەی سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە کرا، کە داواکاریی ھاووڵاتییانی سنوورەکە و ناحیەکە بوو.
له بهشێكی دیكهی راگهیاندراوهكهدا هاتووه” لەو چوارچێوەیەشدا لەسەر فەرمانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دوای ئاراستەکردنی نووسراو بۆ وەزارەتی دارایی و ڕەزامەندیی وەزیری دارایی و ئابووری، لە داھاتوویەکی نزیکدا پرۆژەی چاککردنەوەی رێگای بیارە بەڵخە بەدرێژیی 4.1 کم دەخرێتە بواری جێبەجێکردن کە بڕی زیاتر لە 158 ملیۆن دیناری لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بۆ تەرخان کراوە، ئەوەش وەک قۆناغی یەکەم بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگای بیارە-تەوێڵە کە لە سێ قۆناغ پێک دێت”.
وهزارهتی ئاوهدان كردنهوه و نیشتهجێكردنی حكوومهتی ههرێم ئاماژهی بهوهشكردووه” جێبەجێکردنی پرۆژەکە گرنگی و بایەخی گەورەی بۆ ناوچەکە دەبێت، بەتایبەت چارەسەرکردنی گرفتی ھاتوچۆی ھاووڵاتییان لە نێوان بیارە و ھەڵەبجە،و کارئاسانی بۆ ھاتوچۆی گەشتیاران کە لە ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراقەوە سەردانی ناوچەکە دەکەن، ھەروەھا کارئاسانی بۆ ھاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرەکان بەو پێیەی مەرزی تەوێڵە شوشمێ دەکەوێتە سنوورەکەوە”.
له كۆتاییدا راگهیاندراوه” لە ھەمان کاتدا پرۆژەی چاککردنی ڕێگای پردی زەڵم-خورماڵ ڕەزامەندیی وەزارەتی دارایی بۆ وەرگیراوە، کە بە گوژمەی زیاتر لە 140 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە ئایندەیەکی نزیکدا جێبەجێ دەکرێت”.