پێوەری زیرەك 40%ـی بەفیڕۆچوونی كارەبا كەم دەكاتەوە

وەرچەرخانی دیجیتاڵی، ئامانجێكی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، پرۆژەى پێوەرى زیرەک، بۆ کۆنتڕۆکردن و بە ئەلکترۆنیکردنى کارەبا، یەكێكە لەو ئامانجانە و ئێستا ٩٢٪ـى هاوبەشان پێوەرەكەیان بۆ بەستراوە.
بەفیڕۆچوونی كارەبا، زیانی بۆ دەرامەتی هاووڵاتییان و بڕی بەرهەمهێنان و كاتەكانی پێدانی كارەبا لە هەرێمی کوردستان هەیە.
کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا دەڵێت: “بەهۆی بەكارهێنانی سیستەمی پێوەری زیرەكەوە، نزیكەی ٤٠٪ـی بڕی بەفیڕۆچوونی كارەبا کەم بووەتەوە، هەروەها هەر بەهۆی پێوەری زیرەکەوە، سوتانى گۆڕەڕەكانى دابەشكردنى كارەبا زۆر کەمی کردووە”.
قەزاز، ئاماژەش بۆ ئەوە دەكات کە “تا ئێستا ملیۆنێك و ٣٠٠ هەزار پێوەری زیرەک لە تەواوی هەرێمی كوردستان بەستراون، واتا ٩٢٪ـی تەواو بووە و بە سەنتەرەوە بەستراونەتەوە”.
بەهۆی ئەوەی بەشى فرۆشتنى کارەبا بووەتە سیستەمى پەنجەرە، کاروبارى هاووڵاتییان لە هەرێمی کوردستان باشتر بەڕێوە دەچێت و بە هۆی پرۆگرامەکانی