مامەیارە ئەحمەد – هەولێر
رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
گۆندۆگان له‌باره‌ی چوونی بۆ به‌رشلۆنه، هه‌ڵوێستی خۆی ڕاگه‌یاند
ئیلكای گۆندۆگان، یاریزان و سه‌ركرده‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی، له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه له هاوینی دادێ، قسه‌ی چاوه‌ڕواننه‌كراوی كرد.
بۆندی گۆندۆگان، له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتیی ئینگلیزی كۆتایی دێ، تا ئێسته‌ش هیچ بڕیارێكی له‌و ڕووه‌وه نه‌داوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه هه‌وڵی ده‌ستخستنی ده‌دات و یانه‌كه‌شی خواستی نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی هه‌یه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كاته‌لۆنی بڵاوی كرده‌وه، كه یاریزان گۆندۆگان، له كاتی ئاهه‌نگی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی، كه به بۆنه‌ی بردنه‌وه‌ی چامپیۆنس لیگه‌وه ڕێكی خستبوو، ڕایگه‌یاندووه خواستی له‌وه‌یه بچێته یانه‌ی به‌رشلۆنه، به‌ڵام تا ئێسته هیچ بۆندێكی فه‌رمیی له یانه كاتهلۆنییهكهوه بۆ نه‌چووه.
رۆژنامه ئیسپانییه‌كه‌ی نزیك له یانه‌ی به‌رشلۆنه، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێ، كه گۆندۆگان، به ته‌واوی و به وردی ئاگای له دۆخی ئێسته‌ی دارایی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌یه، به‌ڵام ده‌رك به‌وه‌ش ده‌كا كه خۆی خواست و حه‌زی له‌وه‌یه بچێته به‌رشلۆنه، له كاتێكدا ته‌مه‌نی 32 ساڵانه.
ئه‌و یاریزانه له لای كه‌سه نزیكه‌كانیشی گوتوویه‌تی كه چوون و گواستنه‌وه‌ی بۆ به‌رشلۆنه، ئاسان نییه و پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆز ده‌رده‌كه‌وێ.
گوتوویشیه‌تی: ده‌مه‌وێ بچم بۆ به‌رشلۆنه، به‌ڵام پێم وایه من له كۆتاییدا له مانچسته‌ر سیتی ده‌مێنمه‌وه، یان ده‌چمه یانه‌ی هیلالی سعوودی.
گۆندۆگان، سه‌ركردایه‌تیی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتیی كرد، بۆ بردنه‌وه‌ی سێینه ناسناو له‌م وه‌رزه‌دا بۆ مانچسته‌ر سیتی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی یانه‌كه‌دا.
چاره‌نووسی كیلیان ئمباپێ كه‌ی یه‌كلا ده‌بێته‌وه؟
كیلیان ئمباپێ، یاریزانی یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی، هێشتاش چاره‌نووسی یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه و مایه‌ی گه‌نگه‌شه‌یه.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ڕۆییشتنی له هاوینی ساڵی 2024ـدا، پرسیار له كیلیان ئمباپێ كرا و وتی: من ده‌مه‌وێ وه‌رزی داهاتووش له یانه‌ی پاریس سان جێرمان به‌رده‌وام بم.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ساڵێك زۆره و له ماوه‌ی ساڵێكدا، زۆر شت ڕوو ده‌ده‌ن، به تایبه‌ت له نێو یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌كوو پاریس سان جێرمان.
پێشتر بڵاو كرایه‌وه، ئه‌و ئه‌ستێره فه‌ره‌نسییه، به كارگێڕیی یانه‌كه‌ی گوتبوو، كه نایه‌وێ بۆنده‌كه‌ی تا هاوینی ساڵی 2025 درێژ بكاته‌وه، كه وه‌رزی سێیه‌م ده‌كات، به‌ڵام لێدوانی ئه‌مجاره‌ی ئمباپێ بۆ كه‌ناڵی تی ئێف وه‌ن، هه‌موو ئه‌گه‌رێكی بۆ هه‌ر پێشهاتێك له‌باره‌ی داهاتوویه‌وه، كراوه و واڵا كرد.
ئمباپێی ته‌مه‌ن 24 ساڵان، له هاوینی 2017ـه‌وه و له‌و كاته‌وه‌ی به بۆندێكی 180 ملیۆن یۆرۆیی له مۆناكۆو چووه پاریس سان جێرمان، له‌و یانه‌یه به‌رده‌وامه، هاوینی ڕابردووش زۆر نزیك بوو له‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی خۆڕایی په‌یوه‌ندیی به یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده‌وه بكات، به‌ڵام له كۆتاساتدا، بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سان جێرمان نوێ كرده‌وه و كۆتایی به‌و پلانه‌ی ریاڵ مه‌درید هێنا.
یانه‌ی شایانه، به دیارترین یانه‌ی ڕكه‌به‌ر بۆ ده‌ستخستنی ئه‌و یاریزانه داده‌نرێ، به تایبه‌ت كه ئمباپێ بڕیاری دا بۆنده‌كه‌ی بۆ ساڵی دواتریش له‌گه‌ڵ یانه‌ی پی ئێس جیدا نوێ نه‌كاته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، په‌یوه‌ست به یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده‌وه، له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌دا، كێبه‌ركێكردن بۆ ده‌ستخستنی یاریزانێكی هێرشبه‌ر ده‌كشێته‌وه، كه بڕیار بوو وه‌ك جێگره‌وه‌ی كه‌ریم بنزیمای یاریزانی ڕۆیشتووی، بیباته ریزه‌كانییه‌وه.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ، شاره‌زای بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و راهێنه‌ران له ئه‌ورووپا، ڕایگه‌یاندبوو: یانه‌ی ریاڵ مه‌درید 100% له هه‌وڵ و كێبه‌ركێی ده‌ستخستنی یاریزان كای هاڤێرتز كشایه‌وه.