لە کۆمەڵەی یانەکانی شاری سلێمانی، رۆژی شهممه، دوایین گەڕی یارییەکان بەڕێوە چوو، دواجار یانەکانی هەڵەبجە و بەختیاری وەکوو دوو نوێنەری ئەو پارێزگایە خۆیان گەیاندە قۆناغی کۆتایی، بەمەیش کۆتایی بەو قۆناغە هات و هەر شەش یانەکانی دواین قۆناغی خولەکە دەرکەوتن.
یانهكانی هەڵەبجە و بەختیاری گەیشتنە قۆناغی کۆتایی
لە گەڕی حەوتەمی یارییەکاندا و لە کۆمەڵەی سلێمانی، ڕۆژی شهممه، سێ یاری بەڕێوەچوون، یانەی شارەزوور دوای یەکسان بوونی لەگەڵ بەختیاری دەرفەتی گەیشتنی بەدواین قۆناغ لەدەست دا هەردوو یانە بەبێ گۆڵ یەکسان بوون یانەی بەختیاری بە پلەی دووەم گەیشتە قۆناغی کۆتایی، یانەی هەڵەبجە کفری بێ هیوا کرد و بە گۆڵێکی بێ بەرانبەر یارییەکەی بردەوە و بە پلەی یەکەم خۆی گەیاندە قۆناغی کۆتایی، خولەکە بەشێوازی خول بەیەک قۆناغ بەڕێوەچوو ئەو ٦ یانەیەی قۆناغی کۆتایی دوانیان ڕاشتەوخۆ دەگەنە خولی یانە پلە یەکەکان و یانەی پلەی سێیەمیش لەگەڵ یانەی ڕەواندز لە یاری پلەی ئۆفدا بەیەک دەگەن و براوەیان وەرزی داهاتوو لە خولی یانە پلە یەکەکان یاریدەکات.
ڕیزبەندی یانەکانی خولەکە دوای تەواو بوونی قۆناغی یەکەم:
کۆمەڵەی یەکەم
١- هەڵەبجەی شەهید ١٢ خاڵ
٢- بەختیاری ١٢ خاڵ
٣- کفری ١١ خاڵ
٤- شارەزوور ٩ خاڵ
٥- خەڵاتی پێنجوێن ٧ خاڵ
٦- خورماڵ ٤ خاڵ
٧- پێنجوێن ١ خاڵ
کۆمەڵەی دووەم
١- شیلادزێ ٦ خاڵ
٢- تەناهی ٦ خاڵ
٣- باتیفا ٥ خاڵ
٤- شێخان ٤ خاڵ
٥- بەردەڕەش ٣ خاڵ
کۆمەڵەی سێیەم
١- مەخموور ٩ خاڵ
٢- پەروەردە ٩ خاڵ
٣- خەبات ٦خاڵ
٤- سنوور ٦ خاڵ
٥- دوکان ٥ خاڵ
٦- چۆمان ٤ خاڵ
ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە
١- بەهێز ئەنوەر یانەی پەروەردە ٦ گۆڵ
٢- هەڤاڵ ئەحمەد یانەی هەڵەبجەی شەهید ٥ گۆڵ
٣- عومەر هەیسەم یانەی مەخموور ٤گۆڵ
٤- مەحەمەد هاوار یانەی پەروەردە ٣ گۆڵ
٥- غەیس ئەحمەد یانەی شیلادزێ ٣ گۆڵ
٦- – عەلا شەریف یانەی کفری ٣ گۆڵ
لەقۆناغی یەکەمی خولەکە ٢٢ یانە بەشدار بوون کەبەپێی ناوچەی جوگرافی بەسەر چوار کۆمەڵە دابەشکرابوون، ، ئەو یانانەی لەم قۆناغە سەرکەوتن لەقۆناغی دووەم لەگەڵ ئەو یانەی کە وەرزی ڕابردوو گەیشتونەتە قۆناغی کۆتایی یارییان کرد و ژمارەی یانەکان بوو بە ١٩ یانە و بەسەر سێ کۆمەڵەدا دابەشکران و یانەکانی هەڵەبجەی شەهید و بەختیاری لە کۆمەڵەی یەکەم و تەناهی و شیلادزێ لە کۆمەڵەی دووەم و مەخموور و پەروەردە لە کۆمەڵەی سێیەم گەیشتنە قۆناغی کۆتایی، تا ئێستە شێوازی بەڕێوەچوونی قۆناغی کۆتایی دیاری نەکراوە کە یارییەکانی بە چ شێوازێک ئەنجام دەدرێت.