دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

كاتێك كە‌ مرۆڤ بێوە‌فا دە‌بێت،دە‌بێتە‌ مرۆڤێكی یە‌كە‌خوری و خۆیست و بە‌رژە‌وە‌ندچی

فەزیله شۆرش – هۆڵەندا

بێوەفایی، من لێرە باسی مانای فەلسەفیەکەی بێوەفایی ناکام، بەڵکو کاریگەری بێوەفایی بەسەر تاک و کۆمەڵگە. کاتێک کە مرۆڤ بێوەفا بیت دەبێتە مرۆڤێکی یەکەخوری و خۆویست و بەرژەوەندخواز، ئەمەش دەبێتە هۆی نەبوونی متمانە و خۆویستی لە تاکدا. بێگومان کاریگەرییە دەروونی و مەعنەوییەکانی بێوەفایی لەسەر کەسایەتی تاک دەبێتە هۆی ئەو کێشەو گرفتانەی کە تاک پێوەی دەناڵێنی و دەبێتە ھۆی لێکترازانی خەلک لە یەکتر.

سەری کێشەی بێوەفایی لە پەروەردەی مندالەوە دەست پێ دەکات، پێویستە مندال کە پەروەردە دەکرێ فێر بکرێت نا ئەمەک نەبێت بەرامبەر بەرامبەرەکەی چ خێزانی بیت چ کۆ مەڵگەی و چ نیشتیمان بێت، نەبوونی وەفا وا دەکا هەر کەسە بۆ خۆی بژیت و کوێ بە ئەوی تر نەدا، لەم حالەتا یەکرێزی پچر پچر دەبێت و هەر ئاستەنگێکیش بێتە پێش تاک وەیان کۆمەڵگە، مرۆڤی بێوەفا خۆی بێبەری دەکا لەم ئاستەنگە و خۆی دوور دەکاو دەچێتە پاڵ بەرژەوەندیەکانی خۆی ئینجا هەر لە کوێ بێت وەیان لای کێ بێت.

هەروەک ئێستا کە هەندێک لایەن بێوەفاییان بۆ ئەم هەموو خوێنەی شەهیدانی کوردستان دەرخست و باکیان بە نیشتمان و میللەتیان نەبوو.
ئەگەر سەیری ولأتانی ئەوروپا بکەین بۆ نموونە هۆلەندا، رۆلەکانی زۆر شانازی بە نیشتمان و ئینتیمای نیشتمانی خۆیان دەکەن،رێزێکی تایبەت و شکۆداریان بۆ شەهیدانی ئازادی وسەر بەخۆیی وڵاتیان هەیە، لە رۆژی لە دایکبوونی پاشای هۆڵەندا بێئەوەی کەس داوایان لێبکات هەر هەموو شوێن و جلوبەرگیان بە رەنگی نارنجی دادەپۆشن کەرەنگی بنەمالەی پاشایەتیە لە هۆڵەندا، ئاههنگ و شایی و سەما دەگێرن، ئەمەش بۆ دەربرینی خۆشەویستی و وەفایان بۆ پاشا و بابو باپیرانی، بێگومان وەفاییشە بەرامبەر خوێنی شەهیدانیان و نیشتیمانیان، هەر لە منداڵیەوە مندالیان فێر دەکەن خەم خۆری خوێنی شەهیدانیان و بنەمالەی پاشا بن .

وێرای ئەم هەموو نادادپەروەری و هیلاکی گەلەکەمان لە دەست دوژمنان، کچی هەندێک بێوەفا بۆ ئەمەکی شەهیدانمان زۆر بێباکانە دەبنە خرابترین نموونە بۆ رۆلەکانی دوا رۆژ،بەلام هەروەک سەرۆک کۆماری هەرێم مسرور بارزانی فەرمووی : هەڵوێستی جوامێرانەی نیشتمانپەروەران لە لایەک و ناپاکیی نیشتمانفرۆشان لە لایەکی تر، لە مێژوودا تۆماردەکرێت.