ئامانج شاكەلی
مەنووســـە چێشـــتخانە- مگعم ســـەفین. بنووسە چێشتخانە یان خواردنگەی سەفین. ناوە عەرەبی، یان ئینگلیزییەکە بە جیا بنووسە. مەنووســـە بووز، چونکە بووز وشەیەکی تورکییە. بنووسە سەهۆڵ مەنووسە ئەمهریکا دیپلۆماسی بە باشترین رێکكار دەزانێ. بنووســـە ئەمریکا شێوازی دیپلۆماسی بە باشترین ڕێکار دەزانێ مەنووسە مەگار. بنووسە فڕگە، فڕۆکەخانە. مەنووسە ئێران ئامادەیە ئاڵوگۆڕی دیلەکان لەگەڵ ئەمەریکا ئەنجامبدات. بنووسە ئێران ئامادەیە دیل بە دیل لەگەڵ ئەمریکادا بکات. مەنووسە ڕێگانادەین سەربازگە لەسەر زەوییەکانمان دروستبکرێت. بنووســـە ڕێگە نادەین سەربازگە لە سەر زەوییەکانمان دروست بکرێت. مەنووسە قەرەباڵەغ. بنووسە ئاپۆڕە مەنووسە ئیستینساخ. بنووسە فۆتۆکۆپی. چونکە ئیستینساخ، بە دەست نووسینەوەش دەگرێتەوە. مەنووسە بیرە نەوتییەکان. بنووسە بیرە نەوتەکان. وەک بیرە ئاوەکان، نەک بیرە ئاوییەکان! مەنووسە لەسەرئەرکی. بنووسە لەسەر ئەرکی. مەنووســـە صەوتێکی شازی هەیە. بنووسە دەنگی جوانە، یان دەنگی خۆشە. مەنووســـە فیدڕاڵییەت، شـــەفافییەت، بنووســـە فیدراڵی، ڕوونی یان هەر نەبێ بنووســـە شەفافی. وشەکە عەرەبییە، گەردانەکەی مەعەرەبێنە! مەنووســـە لەففە، ماعوون، موشەکەل، تەشریب. بنووسە بابۆڵە، دەوری، تێکەڵە، تێگوشە. مەنووسە وەزارەت سەبارەت بە کێشەی کەمئاوی لە سەر هێڵە. بنووسە وەزارەت پەرۆشی چارەکردنی
کێشەی کەمئاوییە