سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق داوایەک لە هاووڵاتیان دەکات

كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات سه‌ردانی بنكه‌كانی كۆمسیۆن بكه‌ن.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، داوا له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و هاووڵاتیانه‌ ده‌كات، كه‌ مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌، سه‌ردانی بنكه‌كانی كۆمسیۆن له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق بكه‌ن، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانیان.

كۆمسیۆن داوای له‌ هاووڵاتیانیش كردووه‌، ئه‌وانه‌ی پێشتر زانیارییه‌كانیان نوێ كردووه‌ته‌وه‌، سه‌ردانی بنكه‌كان بكه‌ن بو وه‌رگرتنه‌وه‌ی كار‌تی ده‌نگدانیان.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، بڕیاره‌ كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.