پارێزگاری هەولێر جەخت دەکاتەوە کە لێژنەکانی چاودێری بازاڕ کاراتر بن، به جۆرێک كه‌س نه‌توانێ بۆنه‌كانی جه‌ژن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بقۆزێته‌وه و نرخی كه‌ل و په‌له‌كان له‌سه‌ر هاووڵاتییان زیاد بكات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ـی 06ـی 2023، له دیوانی پارێزگا، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی تایبه‌ت به پلانی ئه‌منی له ڕۆژانی جه‌ژنی قوربان كرد، لەبارەی کۆبوونەوەکە ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: پارێزگاری هەولێر جه‌ختی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پلانێكی تۆكمه كرده‌وه دواتر هاته سه‌ر ئه‌رك و ورده‌كارییه‌كانی هه‌ریه‌كه له تیمه‌كان و دووپاتی كرده‌وه كه پێویسته به‌رنامه‌یه‌كی دیراسهتكراو دارێژڕێ و تێیدا تیمه‌كانی زێره‌ڤانی و ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆ و به‌رگری میللی و ته‌ندروستی و گه‌شتوگوزار و له ئاماده‌باشیدابن و ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان به چاكترین شێواز پێشكه‌ش بكه‌ن، تاوه‌كو هه‌ولێر وه‌ک هه‌میشه شوێنگه‌ی دڵنیاكردنه‌وه و پاراستنی سه‌رو ماڵی هاووڵاتییان بێت و ئه‌و گه‌شتیارانه‌شی ڕوو له هه‌ولێری پایته‌خت ده‌كه‌ن هه‌ر له بازگه‌كانه‌وه تاوه‌كو ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له ڕۆژانی جه‌ژن پێشوازی گه‌رمیان لێ بكرێ.
ڕاشیگەیاند: پارێزگاری هه‌ولێر جەختی له‌سه‌ر كاراتركردنهوهی لێژنه‌كانی چاودێری بازار كرده‌وه، به‌جۆرێک كه‌س نه‌توانێ بۆنه‌كانی جه‌ژن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بقۆزێته‌وه و نرخی كه‌لوپه‌له‌كان له‌سه‌ر هاووڵاتییان زیاد بكات.
ئاماژەی بەوەش دا کە لەمبارەیەوە ڕووی له تیمه‌كانی تایبه‌ت به‌و پرسه كرد و داوای لێ‌كردن وه‌ك هه‌میشه مه‌یدانیانه ئه‌و ئه‌ركه له ئه‌ستۆ بگرن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌واوی پاڵپشتی خۆی بۆ سه‌رخستنی پلانی جه‌ژن بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو.