چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

چاودێرێكی سیاسی لە گەرمیان: هیچ حزبێكی كوردستان، هێندەی یەكێتی لە هەڵبژاردن ناترسێت

چاودێرێكی سیاسی رایدەگەیەنێت، بە ھۆی کێشەکانی نێو خودی یەکێتی و یەکدەنگنەبوونی لەگەڵ حزبە كوردستانییەكانی تر لە پرسە نیشتمانییەکاندا، هەروەها دەست تێكەڵكردنی لەگەڵ هەموو نەیارێكی كوردستاندا، ئێستا هیچ حزبێكی كوردستانی هێندەی یەكێتی لە هەڵبژاردن ناتریت.

ڕێبوار مستەفا کوردە، چاودێری سیاسی لە گەرمیان، ڕاگەیاند: ”پێشتر گوێمان لێ بوو سەركردە و كادیرانی یەکێتی دەیانگوت ئێمە بەھێزین و پەیوەندییمان فراوانە، بەڵام لەم ڕۆژانە بینیمان پێوەندیی بەهێزی ئەوان تەنیا لەگەڵ نەیاران و دوژمنانی كورد و كوردستاندایە، بینیمان یەكێتی پشتی بە كەسانی وەكوو كیلابی و سەنەد بەستووە، بۆیە تەنانەت ناتوانن خزمەتی جەماوەی خۆشیان بكان، ئاخر حزبێك پشت بە نەیارانی كورد و كوردستان ببەستێت، چۆن دەتوانێ خزمەتی خەڵكی كوردستان بكات؟“

گوتیشی: ”لەم زۆنەی یەكێتی دەستی بەسەردا گرتووە، منداڵێکی تازە بەقسەھاتووش دەزانێت یەکێتی و تەواوی سەرکردایەتیی یەکێتی و لەپێش ھەموویانەوە شەخسی بافڵ تاڵەبانی، بەرپرسە لە ھەر کەموکوڕی و دزین و كوشتن و پەکخستنی دەیان پرۆژە و کڕین و فرۆشتنی ناوچەکە بەدڵی خۆیان و تەنانەت بردنی سامانی خەڵک و دیارنەمانی داھاتی گشتی و بارزرگانی و داخڵبوونی ماددەی ھۆشبەر، ھەموو ئەو بەڵا و ناڕاحەتییەی تووشی ھاووڵاتیانی دەڤەری ژێر دەسەڵاتی خۆیان بووە، هەر ئەم هۆكارانەیە كە وای كردووە یەكێتی لە سزای خەڵك دەترسێ و هیچ حزبێكی كوردستانی هێندەی یەكێتی لە هەڵبژاردن ناترسێ.“

ئەو چاودێرە دەشڵێت: ”ئایا پارتی و خەڵکی کوردستان بەرپرسن لەو جیابوونەوە و ژەھرپێدان و دەرکردن و ھەزاران کێشە و ئاڵۆزی و یەکتر لەناوبردنەی لەناو یەکێتیدا ھەیە؟ یان دیسانەوە پارە و دەسەڵات بووەتە ھۆکاری شکست و نەپەرژانە سەر خەمی خەڵک و خۆشگوزەرانیی ناوچەکە؟ لە ڕاستیدا ھێنانی خەڵک بەزۆر بۆ ڕێوڕەسم و ھاوار ھاوار و دەنگ بەرزکردنەوە و خۆتەنگاوکردن چارەسەر نییە. ھەموو ئەو فەوزا و دەنگەدەنگە بۆ لەبیربردنەوە و داپۆشینی ئەو عەیب و ناھەقی و بێموڕاڵی و کەمورتییانەیە کە نەیانتوانیوە بۆ خەڵکی ژێر دەسەڵاتی خۆیانی بکەن.“

ئەوەشی خستە ڕوو: ”زۆر ڕوونە یەکێتی نایانەوێ ھەڵبژاردن بکرێت، چونکە لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا، یەکێتی چاوەڕێی سزای خەڵك دەكات، ئاخر یەكێتی جگە لە كاری خراپ، دەستکەوتێكی بۆ خەڵكی كوردستان نەبووە، تەنانەت كادیرەكانی خۆیشی خەجەڵەت كردووە و نازانن بەرگری لە چ شتێكی حزبەكەیان بكەن.“