بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی ههرێمی كوردستان، کۆنفرانسی کوردستان لانکەی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ یەکشەممە 6/18 کاتژمێر 10:00ی بهیانی، لە ڕۆژی نێودەوڵەتیی بەرەنگاربوونەوەی گوتاری ڕق و کینە، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، کۆنفرانسی (کوردستان لانکەی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە ) لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت کە لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینییەوە ڕێکخراوە.