هاووڵاتییان لەبارەی ئاردی بەشەخۆراک ئاگادار دەکرێنەوە

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانى لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى، ڕاگەیاند: “دەستمان بە دابەشکردنی بەشەئاردی چوارەمی ئەمساڵی بەشەخۆراک کردووە، کە گەنمەکە تێکەڵەیە، واتا بەرهەمی ناوخۆ و بیانییە.”

ئەو هەواڵێکی خۆشی بە هاووڵاتییان دا و گوتی: “ئاردەکە زۆر باشە و تاقی کراوەتەوە و نانێکی زۆر جوانی لێ دێت، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکەین وەری بگرن.”

بەپێی ڕێنوێنییەكانی وەزارەتی بازرگانی، هەر هاووڵاتییەك بڕی نۆ كیلۆ ئاردی بەردەكەوێ‌.