هێزەکانی ئاسایش ئەو کەسانەیان دەستگیر کرد کە قوتابییانیان فریو دەدا

ئەمڕۆ هەینی 16ـی 06ـی 2023  وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی هەوڵەکانی هێزەکانی ئاسایش، ئاسایشی دهۆک لەسەر سکاڵای وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ، چوار تۆمەتباریان دەستگیر کرد، کە کاریان فریودانی قوتابییان بوو.

ڕاشیگەیاند: ئەو کەسانە لەڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە فرۆشتنەوەی ئامێری بلوتوس بۆ گزیکردن(غش) قوتابییانیان فریوداوە.

وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بە ناسناسمەی ئەو کەسانە داوە و سوپاسی هەوڵەکانی ئاسایشی کردووە و دەڵێت، “ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکراون ئەمانەن:-( د.ئـ.س.س) و ( ع. ج. م) و ( ئـ. ح. ئـ. ع) و (ع. ح. ح. ک)، هەروەها سوپاس و دەستخۆشی بۆ ئاسایشی دهۆک، پرۆسەی بەدیهێنانی دادپەروەری بەردەوام دەبێت بۆ قوتابییان و هەموو ڕێکارێکی یاسایی پێویست دەگرینەبەر بەرامبەر هەر کەسێک یاساشکێنی لە پرۆسەی تاقیکردنەوەکان بکات.”