ئەمڕۆ 400 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرچاوەیەکیش لە بانکی ناوەندی عێراق هەواڵەکەی بۆ ماڵپەری هەولێر پشتڕاستکردەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە رایگەیاند، لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ بڕی 400 ملیار دینار لە رێگای بانکی رەشید و رافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوەشدا، یەکشەممە 18ـی حوزەیران، بە وەزارەتی تەندروستی دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت.