ئەمڕۆ پێنجشەممە، پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا، محەممەد ئیسماعیل بە سکرتێری نوێی ئەو حزبە هەڵبژارد.
دوای کۆتایی هاتنی کۆنگرەی دوازدەهەمی حزبی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا، لە 12ی حوزەیرانی2023دا، 26 ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی ئەو حیزبە هەڵبژێردران.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، 15ی حوزەیرانی 2023، کۆبونەوەی کۆمیتەی ناوەندی لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا محەممەد ئیسماعیل وەک سکرتێری نوێی (پ.د.ک-س) هەڵبژێردرا.
هەر لەم کۆبوونەوەدا، د. عەبدولحەکیم بەشار، د. لەزگین فەخری، نافع بیرۆ، کامیران حاجۆ و سەعید ئۆمەر وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا هەڵبژێردران.
رۆژی 10/6/2023، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریا 12مین کۆنگرەی خۆی لە هەولێر بەست و دوای سێ رۆژ لە دانیشتنی بەردەوام، کۆنگرەکە کۆتایی هات و 26 ئەندامی کۆمیتەیی ناوەندیی پارتەکە هەڵبژێردران.
سەرۆک بارزانی گوتارێکی پێشکەشکرد و سه‌ره‌تا به‌خێرهاتنی میوانه‌كانی بۆ شاری هه‌ولێر كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن و رایگه‌یاند، هیوادارم كۆنگره‌كه‌تان سه‌ركه‌وتوو بێت و له‌ئاستی داواكاری جهماوەرەکەتان بێت. هه‌روه‌ها رۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریای له شۆڕشه‌كانی ئهیلوول و گوڵان به‌رز نرخاند و پێزانینی بۆ هه‌وڵ و تێكۆشانی له‌شكری رۆژ له شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش هه‌بوو كه به ده‌یان شه‌هیدیان پێشكه‌ش به نیشتمان كرد.
هەروەها سه‌رۆك بارزانی هیوای خواست بارودۆخێك دروست بێت كه بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه زێدی باب و باپیران و به یه‌كگرتوویی رووبه‌ڕووی تهحهدییاتهكان ببنه‌وه، هه‌روه‌ها داواشی كرد دۆستایه‌تی و هاوپه‌یمانیان زیاتر پته‌و بكه‌ن و گوتی، له‌سه‌ره‌تای رووداوه‌كانی سووریا له ساڵی 2011ـه‌وه به به‌رده‌وامی پشتیوانتان بووین بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كڕیز و ته‌با و یه‌كڕه‌نگ بن و هه‌ر بڕیارێك پێتان باش بوو بیده‌ن.
پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریا، سنووری رێکخستنەکانی لە رۆژئاوای کوردستانە و لە (14ـی حوزەیرانی 1957) دامەزراوە، بەهۆی رەوشی ئەمنی رۆژئاوای کوردستان، ئەمە دووەم کۆنگرەی حزبەکەیە لە هەولێر بەڕێوەچێت.