ئەمشەو لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە سنووری قەزای چەمچەماڵ ڕووی دا، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند: ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی چەمچەماڵ ــ ناحییەی تەکیەی کاکەمەند ڕووی دا، لە ئەنجامدا ئافرەتێک گیانی لەدەست دا و پیاوێکیش بەسەختی برینداربوو.
ڕاشیگەیاند: ئەو ئافرەتەی گیانی لەدەست داوە تەمەنی 22 ساڵە و ئەو پیاوەی کە برینداریش بووە تەمەنی 31 ساڵە.
تەندروستی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەش دا کە تیمی تەندروستی یەکەی فریاکەوتنی خێرا 122ـی بەڕێوەبەرایەتیمان بە مەبەستی چارەسەری بەپەلە بریندارەکەیان گواستەوە بۆ سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ.