زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

* لیۆنێل مێسی یاریزانی نوێی یانه‌ی ئینته‌ر میامی ئه‌مریكا: داوا له‌ یاریزانه‌ لاوه‌كان و نه‌وه‌ی داهاتوو ده‌كه‌م ئاگایان له‌ خۆیان بێت، كاروانی وه‌رزشی یاریزانان زۆر به‌خێرایی تێپه‌ڕ ده‌بێت، خۆتان ماندووبكه‌ن و چێژ وه‌ربگرن، له‌ دوای وازهێنان له‌ یاریكردن جگه‌ له‌ تۆپی پێ ناتوانیت له‌ پیشه‌ و بوارێكی دیكه‌ كاربكه‌ن، بۆیه‌ له‌ ئێستاوه‌ داهاتووتان بنیات بنێن.

* لیۆنێل مێسی: له‌باره‌ی مۆندیالی 2026 ه‌ زه‌حمه‌ته‌ بیرۆكه‌ی خۆم بگۆڕم و نامه‌وێت به‌شداریی له‌ مۆندیالی داهاتوو بكه‌م، له‌ مۆندیالی 2026 ده‌مه‌وێت وه‌كو بینه‌رێك ئاماده‌م و نامه‌وێت بیرۆكه‌م بگۆڕم چونكه‌ پێشتر گوتوومه‌ ناتوانم به‌شداریی مۆندیالی داهاتوو بكه‌م، هیچ بیرۆكه‌یه‌كم نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوو ببمه‌ راهێنه‌ر، ده‌مه‌وێت پارێزگاری له‌و بیرۆكه‌یه‌م بكه‌م و نامه‌وێت له‌ داهاتوو وه‌كو راهێنه‌ر ئه‌زموونێكی نوێ ده‌ست پێبكه‌م.

* لیۆنێل مێسی: له‌ڕووی ته‌كنیكی لێدانی پێناڵتییه‌وه‌ زۆرترین سوودم له‌ رۆناڵدینیۆ و ماڕادۆنا وه‌رگرتووه‌،به‌ڵام له‌ هه‌موو شتێك گرینگر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خۆشم‌ زۆرترین راهێنانم له‌سه‌ر لێدانی پێناڵتی كردووه‌.

* لیۆنێل مێسی یاریزانی پێشووی پاریس سانجێرمان: په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و به‌رده‌وامم له‌گه‌ڵ پێپ گواردیۆلا هه‌یه‌، دوای ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ چامپیۆنزلیگی برده‌وه‌ سه‌لماندی باشترین راهێنه‌ری جیهانه‌.

* لیۆنێل مێسی یاریزانی پێشووتری بارسێلۆنا: هیچ كاتێك بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌ تاكه‌كه‌سییه‌كان له‌پێشینه‌ی ئامانجه‌كانی من نه‌بووه‌ و زیاتر خه‌ڵاته‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كانی له‌لای من گرینگ بووه‌، ئیتر گرینگی به‌ باڵۆن دۆر ناده‌م، مۆندیال گرینگترین شت بوو به‌ده‌ستمهێنا.

* نگۆلۆ کانتێ هێرشبەری فەرەنسی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئیتحادی سعوودیه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ رێكه‌وتن، ئەم یاریزانە بە گرێبەستێک بەرامبەر 100 ملیۆن یۆرۆ روو لە یانە سعوودیەکە دەکات کە ئەم یانەیە لە هەفتەکانی رابردوو توانی کەریم بێنزێما بباتە ریزەکانی.

* رۆژنامەکانی ماركای ئیسپانیا: بارسێلۆنا زه‌حمه‌ته‌ بتوانێت ئیلكای گوندۆگان بگوازێته‌وه‌، چونکە مان سیتی دەیەوێت گرێبەستەکەی تازە بکاتەوە، یانەی ئاڕسینالیش بە چڕی لەسەر هێڵە بۆ بەدەستهینانی گوندۆگان،  یانە کەتەلۆنییەکە چاوەڕێی یەکەم دانیشنتیان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی گوندۆگان دەکەن. بارسێلۆنا ئامادەیە گوندوگان بۆ سێ وەرز بە مووچەی ساڵانی نۆ ملیۆن بباتە ریزەکانی و بەگشتی 27 میلۆن بەم یاریزانە دەدات، کە ئەم یاریزانە بەهاکەی لە بۆرسەی یاریزانان دەگاتە 25 ملیۆن یۆرۆ.

* لوکا مۆدریچ لە سعوودیە ئۆفەرێکی پێگەیشتووە کە سێ هێندەی مووچەکەیەتی لە ریال مەدرید و ئەگەر هەیە لە کۆتاییدا بەم ئۆفەرە رازی ببێت و بڕیاری جیابوونەوە لە ریال مەدرید بدات بەتایبەت بەهۆی هەڵکشانی تەمەنیەوە. بەپێی زانیاریەکان ئەو یانەیەی دەیەوێت مۆدریچ بگوازێتەوە یانەی ئەهلیە و ئامادەن 80 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی لوکا خەرج بکەن، لە کاتێکدا بەهای ئەم یاریزانە کڕواتیە لە بۆرسەی یاریزانان دەگاتە تەنیا 10 ملیۆن یۆرۆ.