كونسوڵی ئیمارات له ههرێمی كوردستان رایدهگهیهنێت، هاوكاری زیاتر له پێنج ههزار خێزانی ئاوارهیان له ههرێمی كوردستان كردووه. گوتیشی: “سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کورستان هەوڵی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی جیهان و لەناویشیدا ئیمارات دەدات”.
ئەحمەد ئەلزاهیری کونسوڵی ئیمارات لەهەرێمی کورستان، له لێدوانێكی رۆژنامهوانی رایگهیاند، هاوکاریی داراییان بەسەر زیاتر لە پێنج هەزار خێزانی ئاوارە لە هەرێمی کوردستان دابهشکردووە. دهڵێت: بهردهوام دهبین.
راشیگەیاند، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەردەوام هاوکاریی کردوون بۆ دابەشکردن و گەیاندنی هاوکارییەکانیان بەسهر ئهو کەسانهی پێویستییان بەهاوکارییە.
کونسوڵی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان له درێژهی قسهكانیدا گوتی: “بەردەوامدەبین لە هاوکاریکردنی ئەو کەسانەی پێوسیتیان بەهاوکارییە، لەناویشیاندا، ئەو ئاوارانەی هەرێمی کوردستان”.
دهشڵێت: “ماوەی 12 ساڵە هاوکارییەکانمان لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی بەسەرۆکایەتی سهرۆكوهزیران مەسرور بارزانی بەردەوامییان هەیە، بەڕیزیان بەهەموو شێوەیەک پشتیوانی دابەشکردنی هاوکارییەکانی کردووین”.
گوتیشی: “ئەمڕۆ دامەزراوەی شێخ خەلیفە هاوکاری دارایی بەسەر پێنج هەزار و 444 ئاوارەی لەهەرێمی کورستان دابەشکرد”.
جهختی لهوهشكردهوه، كه “پەیوەندییەکانی ئیمارات و هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی سەرکردایەتی و گەلیش نایابن، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کورستان هەوڵی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی جیهان و لەناویشیدا ئیمارات دەدات، چونکە ئیمارات بنەکەیەکی ئابووری و سیاسی هەیە”.