هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

جوتیارانی سنووری کەرکووک نزیکەی دوو هەفتەیە دژی داگیرکردنی زەوییەکانیان خۆپیشاندان دەکەن

جوتیارانی کورد و تورکمان لە گوندەکانی سنووری کەرکووک 13 رۆژە خێمەیان هەڵداوە و دژی داگیرکردنی زەوییەکانیان خۆپیشاندان دەکەن.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، هەرچەندە لە ئاستی زۆر باڵا هەوڵ هەیە بۆ چارەسەرکردنی گرتفەکان و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی سەردەمی رژێمی بەعس، بەڵام تا ئێستا بابەتەکە لە چوارچێوەی بەڵێندا ماوەتەوە و جێبەجێ نەکراوە.

یەکێک لە جوتیارە کوردەکانی سنووری کەرکووک لەوبارەیەوە بۆ کوردستان24 دوا و گوتی: ئێمە دژی بەعەرەبکردنی سنوورەکەمان خۆپیشاندان دەکەین، بە کورد و تورکمانەوە نزیکەی 14 رۆژە لەم شوێنەین، تا ئێستا کەس نەهاتووە بۆ لامان.

ئەو جوتیارە کوردە باسی لەوەشکرد، بڕیارە ئەمڕۆ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک سەردانیان بکات، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆک بارزانی داوای چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەی لە بەرپرسانی باڵای بەغدا کردبوو.

جوتیاران و گوندنشینانی سنووری کەرکووک دەڵێن تا بڕیاری داگیرکردنی زەویەکانیان هەڵنەوەشێندرێتەوە، واز لە خۆپیشاندان ناهێنن و لە مانگرتن بەردەوام دەبن