سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

پەیامێک لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: دڵنیابن هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەبێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، هەڵوێستی جوامێرانەی نیشتمانپەروەران لە لایەک و ناپاکیی نیشتمانفرۆشان لە لایەکی تر، لە مێژوودا تۆمار دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (11ـی حوزەیرانی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە، “هەموو لایەک دڵنیابن هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەبێت و سازش لە مافە دەستوورییەکان ناکەین.