مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بەنیازبوون لەكاتی تاقیكردنەوە گشتییەكاندا (قۆپییە) بكەن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردۆتەوە ، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێریكردنی چەند تۆمەتبارێك كە بەنیازبوون لەڕێی ئامێری بێ تەل و مۆبایلەوە لەتاقیكردنەوە گشتییەكاندا قۆپییە ، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتباران لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە دەستگیربكرێن .
پۆلیس روونیشیكردۆتەوە،لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستیش گیرا بەسەر دوو ئامێری بێ تەل و مۆبایل و چەند كەلوپەلێكی ترو لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكدا كە تۆمەتباران بەنیازبوون بۆ قۆپییە كردن بەكاریبھێنن.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە،لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.
previous post