ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونی 200 ئەندام، 12مین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا بەڕێوەدەچێت.
کارەکانی کۆنگرە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و 29 ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵدەبژێردرێن و لەنێوان 29 ئەندامەکەشدا سکرتێرێک بۆ پارتەکەیان دیاریدەکەن.
پارتی دیموکراتی کوردستان -سووریا ( پەدەکەسە) یەکێکە لە گەورەترین پارتەکانی رۆژئاوای کوردستان و لە ساڵی 1957 دامەزراوە.
بەهۆی رەوشی ئەمنی رۆژئاوای کوردستان، کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان -سووریا لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.