پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

دكتۆرە ڤیان سەبری سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق:لەبارەی بڕگەی دانەوەی پاشەكەوتی مووچە

دكتۆرە ڤیان سەبری سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق:

لەبارەی بڕگەی دانەوەی پاشەكەوتی مووچە

ئێمە وەكو پارتی بەهەموو جۆرێك لەگەڵ ئەوەین پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران بدرێتەوە، چونكە ئەمە مافی فەرمانبەرانی هەرێمە و پێویستە تەرخانی دارایی لە لایەن حكوومەتی عێراقەوە بۆ بكرێت.

هەموو ئەوانەی موزایەدە لەوبارەیەوە دەكەن تەنیا یاری بە هەست و سۆزی خەڵك دەكەن. كەسیان داوای ئەوەیان نەكردووە كە دەبێ بڕە پارە تەرخان بكرێت بۆ ئەو مەبەستە.