چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

زاخۆ.. كچێك بەهۆی چەكی كڵاشینكۆفەوە گیانی لەدەست دا

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ ڕایدەگەیەنێت، كچێك بەهۆی چەكی كڵاشینكۆفەوە گیانی لەدەست دا، تا ئێستا دیار نییە خۆی كوشتووە، یان كوژراوە.

ئەمڕۆ هەینی 9/6/2023، ڕائید ئەحمەد ڕەمەزان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ، ڕاگەیاند: “درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە سەنتەری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، كچێك بە ناوی (ب،ا،م) كە لە تەمەنی 17 ساڵیدا بوو، بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف گیانی لەدەست دا، پاشان تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی دهۆك كرا.”

گوتیشی: “تا ئێستا دیار نییە ئەو كچە خۆی كوشتووە، یان كوژراوە، بەڵام پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەی ورد لەبارەی ڕووداوەكە دەستی پێكردووە، كەس لە یاسا گەورەتر نییه و تا دەگەینە ئەنجامی كۆتایی، لە لێكۆڵینەوە ناوەستین.”