ئهمڕۆ چوارشهممه 7/6/2023، فهرمانگهی میدیا و زانیاریی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، ڕایگهیاند: بۆ یەکەمجارە بەرزەپردێک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دروست دەکرێت، كه “درێژییەکەی 825 مەترە و تێچووەکەی سێ ملیۆن و 200 هەزار دۆلارە”.
بەرزەپردەکە دەکەوێتە سەر ڕێگەی قەزای کەلار و ناحیەی ڕزگاری، پڕۆژەکەش لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلارەوە جێبەجێ دەکرێت.
ئەکرەم ساڵح، سەرۆکی شارەوانیی کەلار، بۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری قسەی کردووە و دەڵێت: “بە تەواوبوونی بەرزەپردەکە، ئاستەنگى هاتووچۆى ھەردوو ڕێگەی قەزای کەلار- ناحیەی ڕزگاری و شەقامی پشتێنەیی کەلار، چارەسەر دەکات”.
70%ـی پڕۆژەکە تەواو بووە و کارکردن بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە بەردەوامە.