چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ڕاگەیەندراوێک لەبەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە سەبارەت بە کوژرانی (3) ئەندامی خانەوادەیەک لەگەڕەکی (سەرکارێز)ی شاری هەولێر

‏‎

‏‎دوای ئەوەی تیمەکانمان لە (بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی) و (بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر) ئاگادار کرانەوە لە حاڵەتی کوژرانی (3) ئەندامی خانەوادەیەک لە ماڵەکەی خۆیاندا، کە پێکهاتبوون لە پیاوێک و هاوسەرەکەی و منداڵێکی کچی، بەناوەکانی (عبداللە حمد شێخە، تەمەنە 66 ساڵ)و (فهیم مولود ڕسول ،تەمەن 53 ساڵ)و (سانا عبداللە حمد تەمەن 11 ساڵ).
‏‎دەستبەجێ لە لایەن تیمەکانمان دەست بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە کرا بۆ دۆزینەوەی ناسنامەی بکەری ئەم تاوانە و لە ماوەیەکی کەمدا توانیمان ناسنامەی تۆمەتباری سەرەکی ئەم تاوانە ئاشکرا بکەین کە ناوی (كریم كانبی حسن) دانیشتووی هەمان گەڕەکە و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتبوو، بەڵام دوای ئەنجامدانی بەدواداچوونێکی ورد لە لایەن تیمەکانمانە توانرا شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار (کریم) ئاشکرا بکرێت و بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیمان دەستگیری بکەین.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر
7ی حوزەیرانی 2023