بارزان ئەکرەم – هەولێر
رازی شنێشل راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق لیستی كۆتایی یاریزانانی بۆ به‌شداریكردن له جامی رۆژئاوای ئاسیا بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا دوو یاریزانی كوردی بانگهێشت كردووه، به‌ڵام عه‌لی شاخه‌وانی ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی هه‌ولێری دوور خستووه‌ته‌وه.
رۆژی دووشه‌ممه، 5ی حوزه‌یرانی 2023، رازی شنێشل، راهێنه‌ری ئۆڵمپی عێراق لیستێكی 25 یاریزانیی بڵاوكرده‌وه بۆ به‌شداریكردن له جامی رۆژئاوای ئاسیا، كه تێیدا هه‌ڵۆ فایه‌ق یاریزانی كوردی یانه‌ی هه‌ولێر بانگهێشت كراوه، به‌ڵام عه‌لی شاخه‌وان كه پێشتر ناوی له لیستی سه‌ره‌تایی هه‌بوو دوور خرایه‌وه، دوورخستنه‌وه‌ی عه‌لی شاخه‌وان كاردانه‌وه‌ی زۆری هانده‌رانی یانه‌ی هه‌ولێری لێ كه‌وته‌وه، له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ره‌خنه‌ی زۆریان له راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپیی عێراق كرد.
له نێو لیسته‌كه‌دا ئه‌حمه‌د مه‌كنزی یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر و زه‌ید ئیسماعیل یاریزانی یانه‌ی نه‌رۆز كه هه‌ردووكیان عه‌ره‌بن بانگهێشتی ئۆڵمپی عێراق كراون.
بڵند حه‌سه‌ن یاریزانی كوردی پیشه‌گه‌ری یانه‌ی گرافشاپی هۆڵه‌ندایش هاوشانی 4 یاریزانی دیكه‌ی پیشه‌گه‌ری عه‌ره‌ب ناوی له لیسته‌كه‌دا هه‌یه، كه ئه‌وانیش پێكهاتوون له مسته‌فا عیمران له یانه‌ی ئاتڵانتای ئیتاڵیا، عه‌لی موسه‌وی له یانه‌ی بی 93ـی دانیمارك، عه‌لی محه‌مه‌د له یانه‌ی لاس رۆزاسی ئیسپانیا و كامیل سه‌عد له رێد ستاری سویسری.
پاڵه‌وانێتی رۆژئاوای ئاسیا بۆ خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵ، بڕیاره له نێوان رۆژانی 12 تا 20ـی ئه‌م مانگه به به‌شداریی 11 هه‌ڵبژارده له عێراق به‌ڕێوه‌بچێت. هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كان پێكهاتوون له (عێراق، به‌حرێن، ئوردن، كوێت، لوبنان، عومان، فه‌ڵه‌ستین، سعوودیه، سووریا، ئیمارات و یه‌مه‌ن).
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، په‌یوه‌ست به تۆپی پێی عێراق، لەژێر چاودێریی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و دەستەی بەڕێوەبردنی لالیگای ئیسپانیا رێککەوتنێکیان واژۆکرد.
رێککەوتنە لەنێوان هەریەکە لە عەدنان درجال، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و خاڤیێر تێباس، سەرۆکی دەستەی لالیگا واژۆکرا و بەپێی ئەو رێککەوتنە لە وەرزی داهاتووەوە، لالیگا سەرپەرشتی خولی پیشەگەرانی عێراق دەکات.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە رێوڕەسمی واژۆکردنی رێککەوتنەکەدا دووپاتی کردەوە کە ئەم رێککەوتنە گرنگییەکی زۆری هەیە و ستایشی ئامادەبوونی لالیگاشی کرد بۆ ئەنجامدانی ئەو رێککەوتنە.
محەممەد شیاع سوودانی دووپاتی دەکاتەوە کە پێویستە لە هەموو لە هەموو وەرزشەکاندا پشت بە کاری پیشەگەرانە ببەستن نەک تەنیا لە تۆپی پێدا.
عەدنان درجال، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق گوتی : واژۆکردنی ئەم رێککەوتنە بۆ دوو ئامانجە، یەکێکیان پەرەپێدانە توانای لاوان لە وڵاتەکەدا و ئەوەی دیکەشیان سەرپەرشتیکردنی خولی پیشەگەرانی عێراقە.
لەلایەن خۆیەوە خاڤیێر تێباس، سەرۆکی دەستەی لالیگا وتی: هەموو لایەک هەوڵەکانیان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی رێککەوتنەکە بەسەرکەوتوویی جێبەجێ بکرێت و کارەکە بەتەنیا خۆی لە تۆپی پێدا نابینێتەوە، بەڵکوو دەبێتە هۆکارێک بۆ هاوکاریی دیکە و بەرزکردنەوەی ئاستی وەرزشی عێراقیش.
به پێی ئه‌م رێككه‌وتنه بێت، ده‌بێت هه‌ر یانه‌یه‌كی به‌شدار له خولی پیشه‌گه‌رانه هه‌موو تیپه‌كانی ئاسته‌كانی ته‌مه‌نی هه‌بێت، خاوه‌ن یاریگه‌ی تایبه‌ت به مه‌شق و یاریكردن بێت، هه‌ر یاریزانێك به‌شێك له پاره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌ك، ده‌چێته قاسه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی، ئه‌م رێككه‌وتنه به نزیكه‌ی 6 ملیۆن دۆلار له نێوان هه‌ردوو فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی و ئیسپانی واژۆ كراوه، ده‌بێت له ماوه‌ی 3 ساڵی داهاتوو به‌ته‌واوی جێبه‌جێ بكرێت، ساڵی داهاتووش ته‌نیا له‌سه‌دا 50% جێبه‌جێ ده‌كرێت.
واژۆکردنی ئەم رێککەوتنە لەنێوان عێراق و ئیسپانیا لەکاتێکدایە خیسۆس کاساس، راهێنەری ئیسپانی سەرکردایەتی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق دەکات و لە ماوەی رابردوودا، چەندجارێک هەڵبژاردە جیاوازەکانی عێراق بۆ کەمپی راهێنان و یاریی دۆستانە چوونە ئیسپانیا، ئەم مانگەش هەر لەو وڵاتە هەڵبژاردەی عێراق یارییەکی دۆستانە بەرانبەر هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا ئەنجام دەدات.