ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
کەریم بێنزێمای فەرەنسی دوای جیابوونەوەی لە ریال مەدرید ئۆفەرەکەی ئیتیحادی سعوودی واژۆ کرد و گرێبەستێکی بۆ سێ ساڵ لەگەڵ ئەم یانەیە واژۆ کردووە. لەلایەن خۆیەوە فابریزیۆ رۆمانۆ هەواڵەکەی پشتراست کردوەتەوە و هێمای بۆ ئەوە کردووە تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە.
رۆمانۆ هێمای بۆ ئەوەش کردووە لە گرێبەستەکەدا خاڵێک هەیە و دەتوانن گرێبەستەکە بۆ ساڵێک زیاتر نوێ بکەنەوە و بێنزێما لە هەر ساڵێکدا 200 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، جگەلە چەند گرێبەستێکی دیکەی بازرگانی لەگەڵ یانەکە.
لە مەراسیمێکی رێزلێناندا ریال مەدرید ماڵئاوایی لە کەریم بێنزێما کرد و دوای 14 ساڵ ئەم ئەستێرە فەرەنسیە لە شاهانەکان جیا دەبێتەوە، کەریم بێنزێما دەڵیت: ئاواتەخوازبووم لە ریال مەدرید واز لە یاریکردن بهێنم، فلۆرێنتینۆ پێرێزیش دەڵێت بێنزێما تا هەتا لە هزری هاندەرانی یانەکەیان دەمێنێتەوە.
پێرێز: ههموو جیهان بێنزێمای خۆشدهوێت
دامەزراوەی ریال مەدرید مەراسیمێکی رێزلێنانی بۆ ماڵئاوایی لە کەریم بێنزێما رێکخست، کە ئەم ئەستێرە فەرەنسیە دوای 14 ساڵ و تێپەڕاندنی سەردەمێکی زێڕین و بردنەوەی دەیان ناسناو ریزەکانی شاهانەکانی جێهێشت،
فلۆرێنتینۆ پێرێز و ئەندامان و بەشێک لە یاریزانەکانی مێرەنگی بەشداریان لە مەراسیمەکە کرد، پێرێز لە مەراسیمەکە قسەی کرد و دووپاتیکردەوە بێنزێما هەرگیز لە بیری یانەکە و هاندەرانی ناچێتەوە و رۆیشتنی بێنزێما بە رۆژێكی قوڕس وەسف دەکات.
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید له دهستپێكی قسهكانیدا له بارهی ماڵئاواییكردنی كهریم له یانهكهی رایگهیاند ئهمڕۆ ئەمڕۆ رۆژێكی قورسە بۆ ئهوه، پێیوایه كهریم ئهو یادەوەریانەی لە ماوەی 14 ساڵی رابردوو ئەزموونی كردوون دێنەوە یادی و ههرگیز لهبیر ناكرێن.
پێرێز گوتیشی: ئەمڕۆ ماڵئاوایی دەكەین لە یەكێك لە سەرسوڕهێنەرترین یاریزانەكانی مێژووی یانەكەمان، كەریم تۆ نمونەیت بۆ هەمووان، تۆ پێشەنگیت و هەموو جیهان خۆشیان دەوێیت، هاندەران هەمیشە لەگەڵتدا دەبن، لەوەتەی رۆیشتنت راگەیەندراوە هەست هەست دەکەم هاندەرانمان خەمێکی قووڵ بەرۆکی گرتوون.
پێرێز له بهشێكی دیكهی قسهكانیدا گوتیشی: كهریم تۆ نازناوی چواردەیەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپات پێشكەش كردین، تۆ سەركردە بوویت، هیچ كەس ناتوانێت وەرزی رابردوو لە بیر بكات، ئێستا تۆ خاوەنی تۆپی ئاڵتوونیت.
بێنزێما: بهداخهوه ئاواتهكهم نههاته دی
کەریم بێنزێماش لە مەراسیمەکە جارێکی دیکە ماڵئاوایی لە هاندەران کرد و سوپاسی پێرێزی کرد، دەشڵێت: ئاواتەخوازبووم کە لە ریال مەدرید واز لە یاریکردن بهێنێم، بەڵام ئاواتەکهم نەهاتە دی.
کەریم بێنزێما، هێرشبهری ریال مەدرید له دهستپێكی قسهكانیدا سووپاسی سەرۆكی ریال مهدرید كرد و گوتی: سووپاس پێرێز كە منت هێنایە ئێرە، هەرگیز لە بیری ناكەم، ریال مەدرید باشترینە، بەڵام ئێستا كاتی رۆیشتنە، ئەم وشانە جێگای داخە، هەمیشە دەمگوت لێرە واز لە یاریكردن دەهێنم، بەڵام هەموو كات شتەكان بەو جۆرە ناڕۆن كە ئێمە دەمانەوێت، هەرگیز ریال مەدرید لەبیر ناکەم و تەماشای سەرجەم یارییەكانی دەكەم. بێنزێما گوتیشی: بە کارلۆ ئانچێلۆتیش دەڵێم زۆر شتی لێوە فێربووم، سووپاس بۆ هەموو شتێک، ئەمڕۆ رۆژێكی ناخۆشه و جێهێشتنی ئەم یانەیە ئازارم دەدات، لە یەکەم رۆژم لە یانەیە و ئێستاش دەێڵێمەوە. کەریم بێنزێما لەماوەی 14 ساڵ یاریکردنی بۆ ریال مەدرید 25 ناسناوی بردووەتەوە، لە نێوانیاندا پێنج ناسناوی چامپیۆنزلیگ دهبینرێت، تاکە یاریزانی شاهانەکانە ئەم ژمارە ناسناوەی لەگەڵ یانەکە بردبێتەوە، خاوهنی زۆرترین ئاسیسته له مێژووی یانهكه، دووهم گۆڵكاری ریال مهدریدیشه.