مامەیارە ئەحمەد – هەولێر
یانه‌ی به‌رشلۆنه، جه‌نگێكی قورس ده‌كا له پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌كه‌ی لیۆنێل مێسی، به‌ڵام چه‌ند به‌ربه‌ستێك بۆ ئه‌و گواستنه‌وه‌یه دروست بوون و ده‌بێ به زووترین كات لایان بدات.
خۆرخی مێسی، باوكی مێسی، ڕایگه‌یاندووه، كه كوڕه‌كه‌ی ده‌یه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه به‌رشلۆنه، هه‌روه‌ك منیش پێم خۆشه، به‌رشلۆنه بۆ ئێمه بژارده‌ی یه‌كه‌مه.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیی نزیك له یانه‌ی به‌رشلۆنه، ڕایگه‌یاندووه، كه سه‌ره‌ڕای كۆبوونه‌وه‌ی باوكی مێسی له‌گه‌ڵ خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌كه و گفتوگۆی دووكه‌سی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بۆ به‌رشلۆنه، به‌ڵام بۆنده‌كه هێشتا سه‌خت و ئاڵۆزه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه یانه‌ی به‌رشلۆنه، هێشتاش له رووی ئاستی ئابووریی یانه‌كه‌وه، ده‌ناڵێنێ، به جۆرێك سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له تۆماركردنی ده‌موده‌ستی ناوی مێسی بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خشته‌ی دارایی یانه‌كه ڕێكی بخات و ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێ.
رۆژنامه‌كه روونیشی كردووه‌ته‌وه، كه یانه‌ی به‌رشلۆنه ناچاره چه‌ند یاریزانێك بفرۆشێ و مووچه و پادداشتی چه‌ند یاریزانێك كه‌م بكاته‌وه و سووده‌كه‌ی زیاد بكا، پێش ئه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی مێسی ته‌واو بكات، له كاتێكدا مێسی خواستی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌رشلۆنه هه‌یه، تا ئه‌و به‌ربه‌ستانه نه‌بنه ڕێگری له‌به‌رده‌م به‌دیهاتنی خواسته‌كه‌ی مێسی، كه ده‌یه‌وێ به زووترین كات چاره‌نووس و داهاتووی یه‌كلا بكاته‌وه.
هاوكات یانه‌كانی هیلالی سعوودی، ئینته‌ر میامی ئه‌مریكا، گووشار له‌سه‌ر باوكی مێسی دروست ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له خێراترین كاتدا بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی داهاتووی مێسییه‌وه بده‌ن.