دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

سوڵتانی دڵم

چنار عه‌لی

بۆنی…
پیاوەتیت مەستی کردوم
بۆنی…
هەناسەت بەعەشقی ئەمکوژێ و
ناخم دەبا بەهێمنی ئەمسوتێنێ
بووم بە بەهێزێکی لاوازی بەردەستت
جەنگاوەرێکی سەرکەش
کەس نایبەزێنێ تۆ نەبێ!
وێڵم بەدوای عەشقت،
بێ ئەوەی بزانم هێشتا لە تاریکی
شەودا چاوەرێتم،
شەبەنگت لە هەموو جێیەک لەبەردەممە.!
ئەمەوێ بەدیدارت بگەم،
سوڵتانی دڵم،
خۆشمئەوێی .