دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

بە‌ كورتی بە‌ كوردی

هۆشیار سیوەیلی

هەڕەشەکان گەورەن
گۆڤاری (فۆریەن پۆلیسی) ئەمەریکی لە دوا ژمارەیدا وتارێکی دەربارەی عێراق بڵاو کردۆتەوە و دەڵێت (لە ساڵی 200٣وە عێراق بە چەنین قۆناخی تاریکدا تێپەڕیوە، بەڵام هیچ یەکێک لەو قۆناخانەی هێندەی ئەمڕۆ هیوابڕ نەبوون). نووسەری وتارەکە لای وایە چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە تەواوی دەستی بەسەر هەرسێ بەشەکەی دەوڵەتدا گرتووە کە پەرلەمان حکومەت و دادوەرییە و سێ سەرکردەی ئەم هاوپەیمانێتییەش کە قەیس خەزعەلی و نـــووری مالیکی و هادی عامریە ســـێکوچکەیەکی دەســـەڵاتیان پێک هێناوە و خەزعەلییش باڵادەستی یەکەمە. گۆڤارەکە هۆشداری دەدات کە دەسەڵاتی ئەم سێ کەسە و میلیشـــیاکان بەرەبەرە هەموو جومگەکانی دەســـەڵات دەگرێتەوە و تەنانەت لە ڕێگـــەی دامەزراندنی کۆمپانیایەکی زەبەلاحەوە کە ئەمانە کۆنترۆڵیان کردووە دەست بەسەر ئابووری عێراقدا دەگرن. کۆمپانیاکە ســـەر بە حەشـــدی شـــەعبییە و لە مانگی تشرینی دوەمـــی 2022 پێک هێنراوە بە نـــاوی ئەبومەهدی مهەندیس (شـــرکە المهندس العامە للمقاولات الانشـــائیە والهندســـیە والمیکانیکیە والاعمال الزراعیە والصناعیە) کە دەســـەڵاتی فراوانی هەیە و لە هەموو بوارەکانی ئابـــووری و ژێرخاندا پـــرۆژەی گەورە جێبەجێ دەکات و داهاتەکەشـــی بۆ حەشـــدی شەعبی و لایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگییە. گۆڤارەکە پێشـــبینی ئانیندەیەکی تاریک دەکات بە تایبەتی لـــە دوای لاوازبوونی هەڕەشـــەی خۆپیشـــاندانەکان و دوورکەوتنەوەی ســـەدر لە سیاسەت و
لاوازبوونی کاریگەریی ئەمەریکا لە وڵاتەکەدا. دوای ئەوەی کۆنترۆڵی دۆخی عێراقیان کرد، ستراتیژی داهاتووی گروپە سێقۆڵییەکە ســـنووردارکردن و پووکانەوەی دەسەڵاتە دەستوورییەکانی هەرێمـــە و بـــە لێســـەندنەوەی فایلـــی نـــەوت و نەناردنـــی بودجە و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەستیان پێکردووە و بە داخەوە یەکێتییش وەک لایەنێکی لاوازی ناو چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆتە بەشێک لە پیلان و پلانە. بەرەنگاربوونـــەوە و بەرپەرچدانـــەوەی ئەو هێرشـــە ڕێکخـــراو و پلان بۆداڕێژراوە پێوســـتی بە ســـتراتیژی تۆکمە هەیە لـــە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردســـتان و حکومەتیش پێویســـتی بە پشتگیری و هاوکاری تەواوی هەموو هێزە سیاســـییەکانی هەرێمە، بە تایبەتی هەردوو حیزبی ســـەرەکی کە پارتی و یەکیتین و ئەوانیش بەبێ پشتگیری ڕاستەوخۆی جەمـــاوەر ناتوانن ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن. هەڕەشـــەکە بۆ ســـەر حیزبێک و ســـەکردەیەک نییە بەڵکو بۆ ســـەر بوونی ئێستا و ئایندەی
هەرێمی کوردستانە