سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە وەزیری دەرەوەی تورکیا دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستی وەزیری دەرەوەی تورکیا، پیرۆزبایی لە هاکان فیدان دەکات.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە (6ـی حوزەیرانی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد .

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە دا، کە لە پەیوەندییەکەدا، هیوای خواستووە بەیەکەوە کار بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا بکەن.