سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشیی له‌ خانه‌واده‌ی قه‌شه‌ فڕه‌نسیس جبرائیل ده‌كات

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامه‌ سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌ی باره‌گای بارزانییه‌:-

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان له‌خانه‌واده‌ی، قه‌شه‌ فره‌نسیس جبرائیل

دڵگرانین به‌ بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی به‌ڕێز قشه‌ (فره‌نسیس جبرائیل).

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و كه‌سوكار و دۆستانی خوالێخۆشبوو و خوشك و برایانی مه‌سیحی ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌كین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو قشه‌ فره‌نسیس جبرائیل به‌ ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.

باره‌گای بارزانی