مامەیارە ئەحمەد – هەولێر
ڕاپۆرتی مێدیا ئیسپانییه‌كان، ئاشكرایان كرد، كه یانه‌ی ئیتحیاد جه‌دده‌ی سعوودی، به فه‌رمی جووڵه‌ی ده‌ستپێكرد بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بۆندی كه‌ریم بنزیمای فه‌ره‌نسی و به درێژایی دوێنێ یه‌كشه‌ممه له هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رده‌وام بوون.
خوان مارتی، رۆژنامه‌نووسی تۆڕی ڕیلیڤیوی ئیسپانی، باسی له‌وه كردووه، كه سه‌رۆكی یانه‌ی ئیتیحیاد جه‌دده و جێگره‌كه‌ی، به درێژایی دوێنێ یه‌كشه‌ممه له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا بوون، بۆ ته‌واوكردن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بۆندی كه‌ریم بنزیما، كه له 30ی ئه‌م مانگه‌دا بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید كۆتایی پێ دی.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه، دوو ڕا له‌و باره‌یه‌وه خراونه‌ته ڕوو، به‌شێكیان پێیان وایه كه‌ریم بنزیما ڕازی بووه به‌و بۆنده و به‌شێكیان پێیان وایه له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌رده‌وام ده‌بێ.
تۆنی باسی له‌وه‌ش كردووه، كه كه‌ریم بنزیما، دانیشتنێك له‌گه‌ڵ فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه ده‌كا، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری رۆیشتنی پێ ڕابگه‌یه‌نێ.
ڕاپۆرته‌كانی ئه‌م دواییه باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه یانه‌ی ئیتحاد جه‌دده‌ی پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی سعوودی، بۆندێكی 100 ملیۆن یۆرۆیی پێشكه‌شی بنزیما كردووه بۆ یاریكردنی بۆ یه‌ك وه‌رز.
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنیی فه‌رمیی سعوودییه‌یش ڕایگه‌یاند، كه كه‌ریم بنزیما ڕازی بووه به‌و بۆنده، له‌گه‌ڵ ته‌له‌فۆن و په‌یوه‌ندی و ڕاوێژی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هاوكاری پێشووی له ریاڵ مه‌درید، بۆ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ژیان له سعوودیه و یاریكردن له خولی ئه‌و وڵاته‌وه، پرس‌وڕای له‌گه‌ڵ بگۆڕێته‌وه.
پێشتر كارلۆ ئه‌نچیلۆتی، راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، ئاماژه‌كانی رۆیشتنی كه‌ریما بنزیمای له‌م هاوینه‌دا ده‌رخستبوو. بۆندی كه‌ریم بنزیما له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له 30ی حوه‌زیران كۆتایی پێ دی، تا ئێسته‌ش نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه ڕانه‌گه‌یاندراوه، كارلۆ ئه‌نچیلۆتیی راهێنه‌ر، رایگه‌یاندووه كه یانه‌كه بۆ وه‌رزی دادێ هه‌ندێ گۆڕانكاری ده‌كا، هه‌ندێ یاریزان بۆنده‌كانیان كۆتایی پێ دێ و هه‌ندێ یاریزان جیاوازن، به‌ڵام یانه‌كه ده‌چێته‌وه نێو ڕكه‌به‌ری.