ئه‌سعه‌د عه‌دۆ
پێهه‌ڵدان به‌ڵام به به‌ڵگه ..!
له‌كاتی خۆیدا له‌نێوان(13/5/1987-17/1/1991)به‌رنامه‌ی(له كهلهپوورهوه)له ئاماده‌كردن و پێشكه‌شكردنی خۆم له كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی كركوك په‌خش ده‌كرا به شاهێدی خه‌ڵكی كوردستان و هێندێ شوێنی دیكه له رۆژهه‌ڵات و باكوور ئینجا كۆی ئه‌و نامانه‌ی گه‌یشتنه ده‌ستم كه ژماره‌یان (14443)بوو ، كه له‌دواییدا به‌هه‌مان ناوی به‌رنامه وه‌ك كتێب به‌چاپ گه‌یشت ،
- له‌یه‌كێك له‌نامه‌كان كه له براده‌رێكی سلێمانیه‌وه هاتبوو ده‌ڵێ : به‌رنامه‌كه‌ت بوه‌ته پینه‌ی شه‌رواڵی كورد !
- دكتۆر عبدالله مولود خدر كتێبێكی له‌سه‌ر(100)شاعیر بڵاوكردۆته‌وه ، به‌سوپاسه‌وه ئاگاداری كردمه‌وه كه (ا.ب.هه‌وری) شیعرێكی له‌سه‌ر به‌رنامه‌كه‌ت هۆناندۆتهوه ، شایانی باسه له كتێبه‌كه‌ی خۆمدا لهكهلهپوورهوه(163) هۆنراوه‌ی میللی له‌سه‌ر به‌رنامه‌كه گه‌یشتۆته ده‌ستم .
- ئه‌گه‌ر هه‌له نه‌بم له‌سه‌ره‌تای ساڵی(1990)چه‌تۆی حسن حه‌یران توانی ته‌رمی باوكی له ئێرانه‌وه بێنێته‌وه (تهلهرخێم)ئێمه‌یش وه‌ك رێزلێنان له 6 / 8 /1990 كۆڕێكمان بۆ سازكرد‌و لهبهرنامهكهش راپۆرتێكی پووختهمان له‌سه‌ر ئه‌و حه‌یرانبێژه خوێنده‌وه ،
له‌دوای راپه‌ڕیندا شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری بۆی گێڕامه‌وه‌و گووتی : ئه‌وشه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌ت له‌سه‌ر حسن حه‌یران بوو ، من له‌خزمه‌ت هێژا مسعود بارزانی دابوم كه بۆ هه‌واڵپرسینی دكتۆر محمد صالح زینۆێ له(شنۆ)بوین ئه‌وشه‌وه كاك مسعود به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه فه‌رمووی : رهفیقهكانیش ناترسن له‌ناو ته‌له‌فزیۆنی به‌عسیان مه‌تحی پێشمه‌رگه‌كانمان ده‌كه‌ن ! ئه‌وكات و ئێستایش ئه‌وبۆچوونه هه‌یه كه ئه‌وانه‌ی له‌و شوێنانه كار ده‌كه‌ن ده‌بێ سه‌ر به رژێم بن ! منیش له‌بری خۆم و خه‌ڵكانێكدا ده‌ڵێم : هه‌رده‌م پیاوی خراپ وچاك هه‌ر هه‌بوه ! - له ساڵی(1992)تاكه رۆژنامه‌نووس بووم كه به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تم له‌سه‌ر(هه‌ڵبژاردن)له رادیۆی ده‌نگی كوردستان هه‌بوو كه(21) ئه‌ڵقه‌م ئاماده‌و پێشكه‌شكرد كه تا ئێستا سه‌ره‌ڕای ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ماڵ و ئارشێف و كتێبخانه‌كه‌م له 8 / 4 /1995 ده‌نگه‌كانم هه‌مووی ماوه ! كاتێ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حبیب محمد كریم و گشت ئه‌ندامانی لێژنه‌ی باڵای راگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردن له‌كۆبونه‌وه‌یه‌ك بوین بۆپووختهكردنی كاره‌كانی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن كاك هۆشیار زێباری هاته ژووره‌وه‌و به زه‌رده‌خه‌نه‌وه گووتی : له‌سه‌ر بڕیاری كاك مسعود بارزانی تا هه‌ڵبژاردن كۆتایی دێت ده‌بێ به‌وشێوه بنزارهی ئه‌سعه‌د عه‌دۆ موخاته‌به‌ی جه‌ماوه‌ر بكرێ !
- نووسه‌ری لاو كاك(جواد قادر)كاتێ سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی هه‌ولێر بوو بابه‌تێكی به‌م ناونیشانه (عه‌دۆ ستووننووسێكی شیرینزمان) نووسی :
قسه‌كردن له‌سه‌ر (ستوون)ی ، رۆژنامه‌وانی قسە كردنێكە لەسەر ناساندن ، زۆر ناچێتە نێو چوارچێوەو شیكردنەوەی بابەتەكانەوە ، زمانی (ئەسعەد عەدۆ) زمانێكی خوماڵیانەیە كەشیرینی چیرۆكەكانی بەر ئاگردانیان لەدەست نەداوە ، زمانێكە دەمانگێڕێتەوە بەرەو قووڵایی ئەو زمانە كە تاوەكو ئێستایشی لەگەڵدا بێت نەتوانراوە بەستاندارد بكرێت !
شیرینیی زمانی عەدۆ وامان لێ دەكات كە واز لەو نووسینە ستوون ئاساییەی نەهێنینو بەبزەوە ئەو جیدییەتە وەربگرین كە لە كرۆكیاندا خۆیان مەلاسداوە ، ئەمەیش هونەركارییەكی تایبەتە لە گۆشە یا ستووننووسینی ئەم نووسه‌ره !
تایبەتمەندییەكی دیكە لەوردە بابەتەكانی عەدۆ ، باسكردنی كێشەكانی رۆژانەیە بەو زمانەی كەدەشێت بڵێین زمانێكی هەم رەخنە گێڕانەیە لەئێستاو هەم زمانێكی بنیاتنەرە لەسەر رابردوو ، بۆیە ئەسعەد عەدۆ میانرۆیانە لەگەڵ پرسەكانی رۆژدا رێ دەكات‌و خوازیاری ئەوەیش نییە بەگۆترە بەسەریاندا تێپەڕێت ، چونكە لەبنەڕەتدا عەدۆ سازشكار نییە لەسەر لاری‌و چەوتییەكانی كۆمەڵگە
نووسین هێندەی كەئەرك و بەرپرسیارییەتی لەسەر شانی نووسەر دروست دەكات ، هێندە ئەو چێژەی پێنابەخشێت كە دەشێت لە بەرهەمێكی نووسینیدا هەبێت ، بەڵام بەپێچەوانەوە لەنووسینەكانی عەدۆدا هەردوو لایەن لەسەر خودی خوێنەر خۆیان بەرجەستە دەكەن ، بەو پێیەی كەهەم ئەو رۆحە بەرپرسیارەتییەی تێدا دروست دەكەن كە نووسەر پەی پێ بردووەو هەم تێهەڵكێشی زمانە پەند ئاسا‌و خۆماڵییەكەی عەدۆ وا دەكات كە پیاو لەخوێندنەوەی ستوونەكانی بەردەوام بێت‌و چێژیان لێ وەرگرێت .