ئاسایشی سلێمانی باندێک بە تۆمەتی جادوو و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیردەکات

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، لەسەر بنەمای زانیاری هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە لە 25ـی ئایار لە قەزای چەمچەماڵ حەوت کەسیان لە ئەندامانی خێزانێک دەستگیرکردووە، کە بە رێگە و مەبەستی جیاواز، جادوو و نوشتەیان بۆ هاووڵاتییان کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەڵێت: “لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێکی زۆر لە مادەی هۆشبەر لە جۆری حەشیش و کریستاڵ.”

بەپێی راگەیێندراوەکەی ئاسایش، ئێستا تۆمەتبارەکان بە مادەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵیەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.