چواس خالید – هەولێر
له سه‌ر داهات و بودجه‌ی شاره‌وانییه‌كان و داهاتی فرۆشتنی زه‌وی شاره‌وانی و بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگا، له ماوه‌ی ته‌نیا حه‌فته‌یه‌كدا، پێنج پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له شاروشارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به گوژمه‌ی زیادتر له یازده ملیار دینار و شه‌ش سه‌د ملیۆن دینار، جێبه‌جێ كراون و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌خرێنه خزمه‌ت هاووڵاتیانی كوردستانه‌وه.
له هه‌رێمی كوردستان بنیاتنان و ڕۆنانی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری به هاووڵاتیان له شار و شارۆكه‌كان به‌رده‌وامه، به جۆرێك ئاماره‌كان ده‌ریده‌خات به گشتی هه‌موو ڕۆژێك پڕۆژه‌یه‌ك و هه‌ندێك جاریش زیاتر له پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری بنیات ده‌نرێت و ده‌خرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
به‌گوێره‌ی فه‌رمانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕی چوار سه‌د و سی و سێ ملیۆن و بیست و یه‌ك هه‌زار و دوو سه‌د و په‌نجا دینار، بۆ جێبه‌جێكردنی ژماره‌یەک پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له شاری دهۆك و شارۆچكه‌ی شاریا له پارێزگای دهۆك.
ئه‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییانه له سه‌ر ڕێژه‌ی ١٠٠%ی داهاتی فرۆشتنی زه‌وی ڕوكنی شاره‌وانییه له سنووری شاری دهۆك و شارۆچكه‌ی شاریا، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی كردنه‌وه و كۆنكرێتكردنی شه‌قامه‌كانی گه‌ڕه‌كی ئێتیت و قیرتاوكردنی شه‌قام له كه‌رتی هه‌شتا و دوو له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی دهۆك، له‌گه‌ڵ دروستكردنی شه‌قامی ناوخۆیی له سنووری شاره‌وانیی شاریا خه‌رج ده‌كرێت.
له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به گوژمه‌ی پێنج ملیار و پێنج سه‌د ملیۆن دینار، پڕۆژه‌یی خزمه‌تگوزاری له سنووری شاره‌وانی عه‌نكاوه، سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پڕۆژه‌كان بریتین له تێكه‌ڵكردن و دانانی كربستۆن بۆشه‌قامه‌كانی عه‌نكاوه، له‌گه‌ڵ دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی و دانانی تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه بۆ كه‌رتی سه‌د و بیست و هه‌شتی عه‌نكاوه و له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر و سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی عه‌نكاوه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
هاوكات به‌گوێره‌ی فه‌رمانێكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، به ئیمزای ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕی هه‌شت سه‌د و حه‌ڤده ملیۆن و نۆسه‌د و نۆ هه‌زار دینار بۆ پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاری هه‌ولێر.
بڕی دیاریكراو له سه‌ر داهاتی شاره‌وانییه له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر و به‌مەبه‌ستی جێبه‌جێكردنی دروستكردن و قیرتاوكردنی شه‌قام له ناوچه‌ی پیشه‌سازیی باشوور بۆ قۆناغه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و پڕۆژه‌ی ئاماده‌كردنی تێكه‌ڵێی ئه‌سفه‌ڵتی به بڕی هه‌زار تۆن، بۆ چاككردنه‌وه‌ی چاڵ و شكستی شه‌قامه‌كان، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری له شاری هه‌ولێر.
هه‌ر له‌م حه‌فته‌یه‌دا و به فه‌رمانی وه‌زاره‌ت و ئیمزای ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕی چوار ملیار و شه‌ش سه‌د و چل و چوار ملیۆن و شه‌ش سه‌د و سی و حه‌وت هه‌زار و پێنج سه‌د دینار داوه، بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له شاری سلێمانی.
دابینكردنی ئه‌و گوژمه‌یه، له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ١٠٠%ی داهاتی فرۆشتنی زاوی شاره‌وانییه له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی، بۆ جێبه‌جێكردنی چوارده پڕۆژه‌ی جۆراوجۆری خزمه‌تگوزاری له شاری سلێمانی وه‌ك، كردنه‌وه‌ی شه‌قام و كۆنكرێتكردن و دروستكردن و درێژكردنه‌وه‌ی تۆڕی ئاوه‌ڕۆ و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری و قیرتاوكردنی شه‌قامه‌كان و دابینكردنی قیری شل و سووته‌مه‌نی بۆ كارگه‌ی قیری تانجه‌ڕۆ، له‌گه‌ڵ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی بواری خزمه‌تگوزاری له شاری سلێمانی.
هه‌ر له حه‌فته‌ی ڕابردوودا، به گوژمه‌ی دوو سه‌د و سی ملیۆن دینار و له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگه، پڕۆژه‌ی ڕۆنانی شه‌قامێكی بیست مه‌تری له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه له به‌حركه‌ی شاری هه‌ولێر جێبه‌جێكرا.
درێژی شه‌قامه‌كه شه‌ش سه‌د و سی مه‌تره و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی شاره‌وانی به‌حركه له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتی و جێبه‌جێ ده‌كرێت.
سه‌رباری دروستكردنی گرفتی به‌رده‌وام بۆ به‌شه بودجه‌كه‌ی له به‌غدا به نایاسایی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له ڕۆنان و بنیاتنانی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری به هاووڵاتیانی، به‌جۆرێك حه‌فتانه چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش به هاووڵاتیانی ده‌كات، به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، جیا له‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییانه‌ی له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگاكان له هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش ده‌كرێت، ته‌نیا له ساڵی ڕابردوو و له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به گوژمه‌ی بیست و هه‌شت ملیار و پێنجسه‌د و بیست ملیۆن و پێنجسه‌د و نه‌وه‌ت و دوو هه‌زار و حه‌وتسه‌د و هه‌ژده دیناری عێراقی، ٥٣١ پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له کەرتەکانی شاره‌وانی، ئاو و ئاوه‌ڕۆ و گه‌شتوگوزار له سنووری پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و تێكڕای ئیداره سه‌ربه‌خۆكان جێبه‌جێ كراون.