سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی، هیوای سەرکەوتن بۆ قوتابیان دەخوازێت و رایگەیاند، لە هەر بوارێکدا بێت كوردستانێكی بههێزتر پێویستی پێتانە و باوەڕم بە تواناکانتانە.
ئەمڕۆ شەممە (3ـی حوزەیرانی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا کە لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، تێیدا هاتووە، “له یهكهم ڕۆژی تاقیكردنهوەی پۆلی 12ی ئامادهیی، هیوای سهركهوتن بۆ قوتابیان دهخوازم و داواکارم خێزان و مامۆستایان، هاوکاربن لە ئارامیی دهروونیان”.
هەروەها سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی، “قوتابیانی خۆشەویست، لە هەر بوارێکدا بێت كوردستانێكی بههێزتر پێویستی پێتانە و باوەڕم بە تواناکانتانە”.