سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

دوو ئەفسەری پێشمەرگە لە هۆڵەندا بەشداری لە کۆنفراسێک دەکەن کە تایبەتە بە چەکی کیمیاوی

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوو ئەفسەریی پێشمەرگە بەشدارییان لە کۆنفرانسی “رێگریکردن لە ھێرشەکان بە چەکی کیمیاوی سەرەتایی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست” کرد کە له شاری لاھای وڵاتی هۆڵەندا، بەرێوەچوو.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە، کۆنفرانسی لاھای بۆ “رێگریکردن لە ھێرشەکان بە چەکی کیمیاوی سەرەتایی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست” لە رۆژی 28ـی ئایاری 2023 لە شاری لاهای لە هۆڵەندا دەستیپێکرد و چوار رۆژی خایاند.

رێکخراوی CRDF – Global سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکایە و ئەرکی رێکخستن و بەڕێوەبردنی کۆنفرانسەکەی لە ئەستۆ گرتووە.